ستانده ر
بڕیارە لەو چەند رۆژە کۆسرەت رەسوڵ جارێکی تر سەردانی ئەڵمانیا بکاتەوە و، کارەکانی لیژنەی سەرپەرشتی یەکێتیش یەکلا نەبۆتەوە.
ئەگەرچی لەدواین ھەوڵ بڕیاردرا لیژنەیەکی حەوت کەسی کاروباری یەکێتی تا کۆنگرە بەرێوەببەن بەڵام ئەو پرسە یەکلا نەکرایەوە و، بەھۆی گەشتی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیش پێدەچێ پرسەکە یەکلا نەبێتەوە.
جێ ی باسە لەناو دەستە حەوت کەسیەکە ناوی ھەریەک لە ( کۆسرەت رەسوڵ، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، رەفعەت عەبدوللا، فەرید ئەسەسەرد، قادر عەزیز) ھاتووە.