نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی: ئاسەواری گوللە بە جەستەی بریندارانی دێگەلەوە ماوە

لەلایەن ستاندار Posted on 423 جار بینراوە

ستاندەر
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، رەئوف عەبدوڵا، ئەمڕۆ(شەممە) بەمیدیای یەکێتی راگەیاندوە”لەئێستادا دوان لەو بریندارانەی کە شەوی رابردو لە بازگەی دێگەڵە برینداربون، لە نەخۆشخانەکەمانن و لەژێر چاودێرییدان.”
وتوشیەتی”ھەر دو بریندارەکە بە گوللـە بریندارکراون و یەکێک لەبرێندارەکان یەک گوللـە بەجەستەوەی ھەیەو ئەوەی دیکەش ئاسەواری دو گوللـە بەجەستەیەوەیە.”
پێشتر ئاسایشی ھەولێر ڕایگەیاند ، “تەقەی ھەوایی کراوە بۆ بڵاوەپێکردنیان‌و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک تەقەی راستەوخۆ نەکراوەو ئەوانەشی برینداربون برینداری فیشەک نین، بەڵکو ئەوان بەردیان گرتۆتە ھێزە ئەمنییەکان‌و ئەوانیش ھەر بەوشێوەیە وەڵامیانداونەتەوەو لەھێزەکانی ئاسایشیش بریندار ھەن کە بەردو داریان بەرکەوتوە”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.