عێراق مەرزەلاوەکی و نافەرمیەکانی ھەرێم دادەخات

لەلایەن ستاندار Posted on 381 جار بینراوە

ستاندەر

عەبدولرەحمان عەلی رەزا ئەندامی لیژنەی بازرگانی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ” وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ھەرێمیان کەسەربە حکومەتی فیدڕاڵن ئاگادارکردۆتەوە تاکو ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ داخستنی سەرجەم مەرزەلاوەکیەکان لەماوەی (۲٤)کاتژمێردا . بۆیە لە ۱ی شوباتەوە بڕیارەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی سنورەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرجەم مەرزودەروازە لاوەکیەکانی نێوان ھەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران”
ناوبراو راشیگەیاندوە “دەیان مەرزو دەروازەی نیمچەفەرمی ولاوەکی لەسنورەکان ھەن کە بژێوی ژیان وگوزەرانی سەدان وھەزاران خێزان و ھاوڵاتی ھەرێمیان لەسەرەو بەداخستنی یەکجاری ئەو مەرزودەروازانە ھەزاران ھاوڵاتی تری ئەم ھەرێمەلەم دۆخە خراپەی دارایی وبێ موچەییەدا بێکار دەبن و کاریگەریش دروست دەکەن لەسەر چۆڵبونی زیاتری گوندەکان بەتایبەت ئەو گوندانەی کە مەرزی لاوەکیان لێوە نزیکە یاخود پێیدا دەڕوات .”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.