ستاندەر
دەستەی پیشتیوانی لە عەفرین رۆژی ھەینی ٩ی شوبات له شاری ھەولێر گردبونەوەیەک سازدەکات بەمەبەستی پشتیوانی لە خەباتی شەرڤانان لە عەفرین.
چالاکیەکە لە بەردەم پارکی شانەدەر کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ دەست پێدەکات و، دەستەکە داوای بەشداری فراوانی خەڵکی ھەولێر لە گردبونەوەکە دەکات بۆ پیشاندانی پاڵپشتی بۆ عەفرین دژ بە ھێرشی سوپای تورکیا و پاشکۆکانی.