سەرتیپ قەشقەیی
ڕیفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى زۆر گه‌وره‌بوو، ئێستا به‌شێكى زۆر له‌و نه‌هامه‌تى و قوڕبه‌سه‌ریه‌ى ڕووبه‌رووى خه‌ڵكى هه‌رێم بۆته‌وه، به‌هۆى ڕیفراندۆمه شوومه‌كه‌ى بارزانى و سه‌رانى ڕیفراندۆمه‌وه‌یه ( كه خۆى له‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ناو سیاسى و ئه‌كادیمست و ڕۆشنبیر ده‌بینێته‌وه)، بۆیه ئه‌گه‌ر ملیۆن جارى تر‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕابوه‌ستین هێشتا كه‌مه‌و، بۆیه پێویسته به‌شێك له ڕاستییه‌كان دۆكۆمێنت بكرێت و، بۆئه‌وه‌ى ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و سه‌ركردانه نه‌توانن به بیانوى جیاواز خۆیان له‌و هه‌ڵه‌یه بێ به‌رى بكه‌ن و، خه‌ڵكى تر به له‌ده‌ستدانى له 50% خاكى كوردستان تۆمه‌تباربكه‌ن.
چه‌ند دۆكۆمێنتێكى مێژوویى له‌وباره‌یه‌وه :
* چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌م، به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم عه‌مار حه‌كیم، سه‌ركرده‌ى ئێستاى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق، كه به دۆستى كورد ناسراوه، په‌یوه‌ندى به على باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌كات و، هۆشداریه‌ك له ڕێگه‌ى ناوبراوه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد ده‌نێرێت و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ده‌ست له ڕیفراندۆم هه‌ڵنه‌گرن، پلانى گه‌وره‌و ژێربه‌ژێرى له دژى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌یه، ڕه‌نگه كورد زه‌ره‌رى گه‌وره بكات، كه له ئاستى پێشبینی كورد نییه.
عه‌مار حه‌كیم، ئه‌و په‌یامه‌ى زۆر به‌جدی بووه‌و، په‌رۆشى ناوبراویش به‌هۆى نزیكى بوو له‌سه‌ركردایه‌تى كورد، به‌ڵام ئه‌و كات بارزانى ئاماده‌نه‌بووه گوێى لێبگرێت، له زۆر كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن‌دا، سه‌رزه‌نشتى بنه‌ماڵه‌ى حه‌كیمى كردووه‌و، به‌جۆرێك له جۆره‌كانیش ئه‌و قسانه‌ى بارزانیان بۆچۆته‌وه.
* ڕۆژى 24ى ئه‌یلولى ساڵى 2017، واته ڕۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، بۆماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر به‌شێوه‌یه‌كى ڕانه‌گه‌یه‌نراو، ئاسۆ مامه‌ند، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه، بۆماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت، ئه‌وكات له هه‌ولێر ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌باره‌ى ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ بارزانى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى پارتى و یه‌كێتى.
ده‌سته‌به‌سه‌ركردنى ناوبراویش، له لایه‌ن بارزانى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى بووه چونكه پێیانوابووه: ئه‌گه‌ر ناوبراو ڕاسته‌وخۆ بگه‌رێته‌وه كه‌ركوك دواى كۆبوونه‌وه‌كه، ڕێگرى ده‌كات له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له كه‌ركوك، ئه‌ویش به ده‌سته‌به‌رداگرتنى سندوقى ده‌نگدان له‌و شاره.
* هه‌ر له هه‌ولێر دوو ڕۆژ به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ بارزانى كۆده‌بنه‌وه‌و پێیده‌ڵێن ” خه‌ڵك ناچێته سه‌ر سندوقى ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم، ئه‌وه‌ش بۆ كورد نه‌نگییه”، له وه‌ڵامدا بارزانى ده‌ڵێت ” بڕۆن ته‌زویر بكه‌ن، ئه‌وه‌نده مه‌ترسن”.
* بێرنارد هێنرى لیڤى، نوسه‌رو سیناریستى فه‌ره‌نسى، كه تۆمه‌تباره به هاندانى بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، له دواى ڕیفراندۆم له‌چه شوێنێك به‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى كورد‌و چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكى وتووه ” من ئامانجى هاندانى بارزانيم نه‌بووه، بۆئه‌وه‌ى ڕیفراندۆم ئه‌نجامبدات، من ته‌نها هه‌ر ئه‌و پارچه سێوه‌م ده‌ستكه‌وتووه، كه له دواى ڕیفراندۆم بارزانى له‌سه‌ر مێز پارچه‌ى كرد‌و له وێنه‌كه‌شدا دیاره، به‌ڵكو چه‌ند ڕاوێژكارێكى ئه‌مه‌ریكى پاره‌خۆر له ساڵى 2014ه‌وه، له رێگه‌ى هاندانى مه‌سرور بارزانى هانى بارزانى باوكیان داوه ڕیفراندۆم بكات، به‌ڵێنى ئه‌وه‌یاندا له ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری كورد بكه‌ن “.
* به‌ر له ئه‌نجامدانى رێفراندۆم دوو سه‌ركرده‌ى باڵا، له ده‌ره‌وه‌ى پارتى، یه‌كیان به بڕى 800 هه‌زار دۆلار و، ئه‌ویتر به بڕى دوو ملیۆن دۆلار هاوكارى كران.