سەبارەت بە نایاسایی بونی کاندید بونی د.یوسف محەمەد نوسینگەکەی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 428 جار بینراوە

ستاندەر
نوسینگەی تایبەتی یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشوی پەرلەمان ئەمرۆ یەکشەممە ڕایگەیاند”لەھەندێ ناوەندی میدیاییەوە، لێدوانی موحسین سەعدون پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەکاندیدکردنی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، گوایە لەم ڕوەوە گرفتی یاسایی ھەیە.”

وتوشیەتی”ئەم قسانە ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و کاندیدکردن و ھەڵبژاردن و بە ئەندام بونی د. یوسف محەمەد و ئەندامانی تری پەرلەمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ھیچ گرفتێکی یاسایی نییە.”

نوسینگەی یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەشداوە”وروژاندنی ئەم پرسە، نیشانەی ترسی گەورەی پارتەکانی ترە لە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و کاندیدکردنەوەی ناوبراو.”

لەکۆتاییشدا وتویەتی”ھەمو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە کە ھەروەک چۆن پرسی لێسەندنەوەی شەرعیەتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەناوبراو، لەدوای ١٢/ ١٠/ ٢٠١٥ لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە شکستی خوارد، بە دڵنیاییەوە ئەم ھەوڵەش پشتیوان بەخوا و ئیرادە و دەنگی ھاونیشتیمانیانی ئازیزی کوردستان و پشت بەست بە راستیی یاسایی پشتڕاستکراو، شکست ئەخوات.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.