ستاندهر
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەتۆڕی ھەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە کە پارتی دیموکراتی كوردستان نایەوێت ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەئەمساڵدا ئەنجامبدرێت و دەیەوێت بەمشێوەیەی ئێستا بەھەڵپەسێراوی بمێنێتەوە.
باسی لەوەشکرد کە “یەکێتی لەگەڵ مانەوەی ئەو پۆستەدایە بەڵام لەچوارچێوەی سیستەمی پەڕلەمانی، و لەکاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنیش بۆ ئەو پۆستە پێویستە یەکێتی کاندیدی ھەبێت”.
وتیشی “ئەگەر لایەنەکان لە پەڕلەمان جەخت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم بکەن ئەوا پارتی بەتەنھا ناتوانێت ئەو داوایەی جێبەجێ بکات”.