ستاندهر
بەپێی نوسراوێک کە دەست ستاندەر کەوتووە بزوتنەوەی گۆڕان لەھەولێر لەڕێگای نوسراوێکی فەرمی داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان دەکات لەدژی یاسای چاکسازی لە خانەنشین و موچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان کە لە ۲۷ـ ۲ـ ۲۰۱٨ پەڕلەمانی کوردستان ھەمواریکردۆتەوە.
نوسراوەکە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی “ھێمن شێخانی” باژێڕوانی مەکۆی ھەولێری لەسەرە.
جێگای باسە بەپێی یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھەر خۆپیشاندانێک پێویستە پێش ٤٨ کاتژمێر مۆڵەت لەلایەنی پەیوەندیدار وەربگیرێت.
دهقی نوسراوهكه