حکومەتی تورکیا لەسەر شاشە شەڕی زمانی کوردی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 432 جار بینراوە

ستاندەر

دامەزراوەی رادیۆی تەلەفزیۆنی تورکیای سەر بەدەوڵەت بڕیاری سزادانی سەپاند بەسەر کەناڵی یەشام بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردی.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئادیامان سکاڵای کردوە سەبارەت بە بەرنامەیەکی شەوانە کە لە ١٤ی مانگی دیسێمبەر پەخشکراوە و تێیدا یەکێک لە بەشداربونی بەرنامەکە بە کوردی سڵاو دەکات و سترانێکی کوردی دەڵێت، بەمهۆیە دەسەلاتی رۆشنبیری لە تورکیا بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە کردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” کەناڵەکە بە ١٣٠٠٠ لیرەی تورکی سزادرا و پەخشی پێنج بەرنامەی داهاتوشی ڕاگیرا.

جێی ئاماژە پێکردنە گۆرانیەکە گۆرانیەکی ئاسایی بوە و هیچ وشەیەکی سیاسی تێدا بەکارنەهاتوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.