داوای ھەمواری یاسای خانەنیشینی دەگاتە ناو پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 443 جار بینراوە

ستاندەر
شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی، لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، “یاسای چاکسازیی خانەنشین، کە ھەڵوێست‌و ناڕەزاییی جەماوەری لەسەر بڕگەیەکی یاساکە لێکەوتەوە، دەبێت بەھەر جۆرێک بێت، ھەمواری بکەینەوە یاخود پڕۆژە یاسایەکی تری بۆ دەربکەین.”
ناوبراو دەڵێت، “میللەت حەقی خۆیەتی ھەرچی بڵێ، مافیان بەسەرمانەوە ھەیەو پێویستە بەشانازییەوە گوێیان لێبگرین. من وەک خۆم‌و فراکسیۆنەکەم (پارتی) بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین، ھەمو ھەوڵمان لەو پێناوەدا بدەین.”
راشیگەیاندووە، “نابێت ئەوە لەبیر بکەین، کە یاساکە خاڵی زۆر ئەرێینیشی تێدایە لەبەرژەوەندی گشتیی، کە لەماوەی داھاتو بەرھەمی دەبێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.