وادەزانین کەسی ئیماندار درۆ ناکات: ئەبوبەکر هەڵدنی لەم رێسایە لامەدە

لەلایەن ستاندار Posted on 560 جار بینراوە

د.محەمەد کیانی

کاك ئەبوبەکر هەڵدنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی لە NRT راستیەکی گرنگی مێژووی دەشێوێنێ کە لەناو خەڵك دەڵێ ‘گؤرانەکان پێدەکەنین کاتێ کە پارتی بارەگاکانی یەکگرتووی سوتاندین لە بادینان’. ئەمە نەك راست نییە، بەڵکو نەمەك نەشوناسیشە چونکە واقیع وانییە. لەو کاتە توند و تاریکەی ئەدەم یەکگرتوو تێیکەوتبوو ئەوی بەهانایانەوە هات گۆڕان بوو، لەڕی بەندەوە، کە ئەکات ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بووم لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان. بە پاڵپشتی رەوانشاد کاك نەوشیروانی قەڵای دژە زۆرداری.
ئەمەی کاك ئەبوبەکر هەڵەدنی دەیڵێ زۆر دورە راستنیەوە. رۆژی دوای سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو لە زاخۆو دهۆك، قونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بەیاننامەیەکی بڵاوکردبوەوە لە بەرژەوەندی پارتی بوو و سەرزەنشتی یەکگرتووی پێوە دیار بوو، لەگەڵ ئەوەی غەدریشیان لێکرابوو.
تەلەفۆنم بۆ قونسولی گشتی ئەمریکا، بەڕێز ئەلێکس لاسکارس، کرد ناڕەزایی خۆمانم دەربڕی لەسەر بەیننامەکەی و چۆنیەتی مامەلەکردنی لەگەڵ روداوەکانی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو. داوای لێکردین بچینە لای و خوانی نیوەڕۆ لە قونسولگەری ئەمریکا لەگەڵ ئەو پێکەوە بخویین و زیاتر قسە لەسەر کێشەکان بکەین. پێش ئەوەی بچین قسەم لەگەڵ سەرکردایەتی یەکگرتوو کرد. پێمڕاگەیاندن بۆ کێشەی سوتاندنی بارەگاکانیان و بەیاننامەکەی قونسول نیوەڕۆ دەچین قونسول دەبینین و جییان دەوێ پێی رابگەیەنین.
لەسەر خوان باسی کرایەوە. پرسی چی هەیە؟ سەرزەنشتی قونسولی گشتیم کرد لەسەر بەیاننامەکەی و دوامان لێ کرد ئەو هەڵەیەی ڕاست بکاتەوە. لە بیرمە بەم شێوەیە دەستم پێکرد، وتم ”دەڵێن پارتی بەیانێکی لەسەر رووداوەکانی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو دەرکردووە و ئەلێکس بڵاوی کردوەتەوە”. وتی چی؟ قسەکەم دووبارە کردووە. سوور هەڵگەڕا ، وتی چۆن؟ وتم ئەی چی پارتی چۆنی پێخۆشە بەیاننامەکەت بەو شێوە نووسیوە و قوبانیەکەش کە یەکگرتووە تۆمەتبارت کردووە. چؤن شتی وا دەبێ لەکاتێکدا هەموو خەڵک دەزانن رووداوەکان بەو جۆرە نییە و نەبووە. زۆرمان باس و خواس کرد. لە ئەنجام وتی ئەو چی بکەم؟ وتم ئەو هەڵەی کردوتە چاکی بکەوە. وتی چۆن؟ وتم ئەگەر من بم دەچم ناوچەکە. لەوێوە ئیدانەی ئەو جۆرە توندوتیژیانەی پارتی بەرامبەر بە یکگرتوو کردیەتی دەکەم، داوای لێکۆلینەوە لە هۆکاری و چۆنیەتی روداوەکە و سزادانی تاوانباران دەکەم…….
قونسولێ گشتی ئەمریکا قەناعەتی هێنا کە شێوەی مامەلکردنەکەی لەگەڵ رووداوەکان وەکو پێویستە نەبووە و کەوتوەتە بەر هەندێ کاریگەری نابابەتی کە ئەو هەڵەیەی پێکردووە.
رۆژی دواتر بەیانیەکەی چووە زاخۆ و ئیدانەی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی کرد وئەوەی وتی وتی.
ئێمە، کە ئەو کات ئەندام پەڕلەمانی عێراق بووم لەسەر لیستی گۆڕان، کاك ئەبوبەکر هەڵدنی کە هێرش دەکاتە سەر گۆڕان ئەوە شێواندنی راستیەکی مێژوویە و بەندە بەشێک بووە لێی. بۆیە بە پێویستم زانی ئەم هەڵەیە، لە ڕاستیدا ئەم تاوانەی، بە ئەنقەست بەڕێز هەڵەدنی دەیکات لە پڕۆگرامەکەی NRT بۆ خواستێکی بەرژەوەندیخوازنەی تایبەت ئاشکرای بکەم و ماوەی چەواشەکاری جەماوەر نەدرێت لێنەگەڕێین راستی رووداوە مێژوویەکان بشێوێندرێن. ئەو کەسەی ئەم جۆرە تاوانانەی شیواندنی راستی دەکەن بەتایبەت ئەگەر کەسێکی ئیماندار بێت بێگومان دەرچونە لە رێگای راستی و پێچەوانەی رێنمایی و ئیلتیزامە ئاینیەکانیشيەتی کە ئەوەش بوختانە و لە کەبائیری مەعصیەکانە. ئەگەر کەسێکی خۆ بەدیندارزانم ئەمە بکات، دەبێ چی فێری دواکەوتوەکانی بکات. وحسني اللە و نعم الوکیل. بەڕێز ئەمینداری ئەوکاتی یەکگرتوو و مەکتەبی سیاسیان ئاگادارن، با کاك ئەبوبەکر هەڵەدنی مزایەدە نەکات و هەڵەکەی راست بکاتەوە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.