بەپەلە: ٢٠٠٠ ھەزار کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی فرۆکەخانەی ھەولێر فۆرمی پۆلیسی فیدراڵی عێراق پڕ دەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 1014 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە ستاندەری ڕاگەیاند لە ئێستا کارمەندانی ئاسایشی فرۆکە خانەی ھەولێر خەریکی پڕکردنەوەی فۆرمی پۆلیسی فیدراڵی عێراقن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی “تا ئێستا ٢٠٠٠ کارمەندی فرۆکەخانەی ھەولێر ئەو فۆرمەیان پڕکردۆتەوە”
جێ ی باسە دوای ریفراندۆم فرۆکەخانەکانی ھەرێم لە لایەن دەسەڵاتی فرۆکەوانی بەغداوە بەڕوی گەشتی ئاسمانی دەرەوە داخراون، مەرجی کردنەوەشیان بەوە بەستراوەتەوە کە دەبێت فرۆکەخانەکان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ئەمنی بەغداوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێر بە ستاندەری ڕاگەیاندبوو ئێستا بەشێکی بەرچاو لە ئاڵاکانی کوردستان لەناو فرۆکەخانەی ھەولێر لابراون و ئاڵای عێراق زیاد کراوە ئەویش دوای ئەوەی کە وەفدێکی بەغدا سەردانی فرۆکەخانەی ناوبراوی کرد و، داوای کەمکردنەوەی ئاڵای کوردستان و زیاترکردنی ئاڵای عێراقی کرد.
لە وتاری ھەفتانەی خۆشی رۆژی سێ شەممە عەبادی ڕایگەیاند بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فرۆکەخانەکانی ھەرێم لە رێکەوتن نزیک بونەتەوە و فرۆکەخانەکان دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.