یەک لیستی یان یەک ریزی ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 473 جار بینراوە

سعید هەركی

ئەوەی ئێستا زۆر گرینگە باسی لێوەبکرێت یەک ریزیە نەک یەک لیستی ، چونکە ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامی داوای لە لایەنەکانی تری ئیسلامی دەکرد بریتی بوو لە یەک حزبی نەک یەک لیستی .
چونکە یەک لیستی تەجوڕبە کراوە و ئەزمونی باشمان نەبووە لە هەڵبژاردنەکانی پێشۆ هەر لە پاش هەڵبژاردنەکان هەندێک لە لایەنەکانی نێو لیستەکە چۆنەتە پاڵ ستەمکاران و گەندەڵکارانەوە .
جا ئەوەی زۆر گرینگە ئەمجارەیان کاری بۆ بکرێت نابێت دەنگی میللەت بۆ خزمەتی ستەمکاران بەکاربهێندرێت هەر لەم ڕووەوە کۆمەڵی ئیسلامی وەک دین کاری کردووە نەک وەک سیاسەت ، چونکه کۆمەڵ ڕەگەڵ ستەمکاران نەکەوتوە بەردەوام لە بەرەی میللەتی بەش مەینەت و ستەم لێکراواندابووە وەک پیشەی پێغەمبەران سلامی خوایان لەسەر بێت .
ئەوەی لە ئێستادا کۆمەڵ زۆر بە باشی هێناوە دروست کردنی بەرەیەکی هاوپەیمانەتییە لەگەڵ هەر سێ لایەنی ( کۆمەڵ ، گۆڕان ، هاوپەیمانەتی ) یە و بەردەوام داوایان لە لایەنەکانی تریش کراوە بێنە نێو ئەم بەرەیە بەهێزی بکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵکاران و چارەسەرکردنی سیستەمی حکومرانی هەرێم بوە .

کۆمەڵی ئیسلامی بە ووردی ئاگاداری هەندێک لایەنە کە ئێستا بارودۆخی سیاسیان باش نییە لە جیهاندا بە هۆی
۱- لیستەکەی نێوان ترامپ و شای سعودیە .
۲- بەهۆی ئەم ریفڕاندۆمەی لە کوردستان ئەنجامدراوە کۆمەڵێک سەرکردەکانی کوردستان ناویان خراوەتە نێو لیستی داخراوەوە .
بویە کۆمەڵی ئیسلامی بە هۆی دووربینی و قۆڵ بینی خۆیەوە لەم ڕوانگەوە دەست بۆ لایەنەکان ئیسلامی درێژ دەکات دەیانخاتە پاڵ خۆیەوە مەرگی خۆی بە پێش مەرگی ئەوان دەخات .
بویە ئێستاش کۆمەڵ داوا دەکات
۱- یەک حزبی ئیسلامی هەبێت لە کوردستاندا .
۲- خۆ ئەگەر ئامادەی یەک حزبیش نەبن ئەوە بەرەیەک پێک هاتوە لە نێوان ئەم سێ لایەنە کە دەیانەوێت نیشتیمان و میللەت زرگار بکەن لە دەستی ستەمکاران و گەندەڵکاران بەشداری تیایدا بکەن کە ئەمە ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە و گەورەترین ئەرکی ئایینیشە
لەمە بەم لاوە هەر هەنگاوێک بۆ دابەشکردنێکی ترە کە لە خزمەتی درێژکردنەوەی گەندەڵکارانە .

جێگای خۆیەتی دەست خۆشی لە لیژنەکە بکرێت کە کوتایی بەکارەکانی خۆی هێنا دیارە ئەوانیش گەیشتونەتە ئەوەی کە ئەم جۆرە پڕۆژانە لە خزمەتی حزبە دەسەڵاتدارەکاندا دەبێت نەک لە خزمەتی نیشتیمان و میللەت .

لە کوتایدا هەر لەسەر ئەم هەڵوێستانەی کۆمەڵە کە کۆمەڵ و ئەمیرەکەی شهادەی مەردایەتی لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان پێ دراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.