بۆچی شاسوار دەستەواژەی یاسای بەعس بەکار دەهێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 358 جار بینراوە

هه‌وراز غازی

شاسوار عەبدول واحید چەند جارێک رایگەیاندوە کە دەیانەوێت بەپێی یاساکانی بەعس دەسگیری بکەن .

ئەو یاسایەی شاسوار عەبدول واحید ئاماژەیی پێ دەکات یاسای ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ یە کە ئێستا لە عێراق وهەرێمی کوردستان (لەهەرێمی کوردستان چەند تەعدیلاتێکی تێداکراوە ) بەرکارە .

لەراستیدا ئەو دەستەواژەیە بە ئەنقەست و بەشێوەیەکی مەطاطی لالەیەن شاسوار عەبدول واحیدەوە بەکار دەهێنرێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر شاسوار و لیستەکەی زۆرینەی پەرلەمان مسۆگەر بکەن و حکومەت پێکبهێنن ئەوا هەر دەبێت ئەو یاسایانە جێبەجێ بکەن و ئیش بە هەمان یاسای سزاکانی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ بکەن

چونکە لە جەوهەردا کاری یاسا رێک خستنی پەیوەندی نێوان تاکەکان وپاراستنی ماف و بەرژەوەندیەکانیانە و گرینگ نیە ئەو یاسایە لە چ کاتێک و لەلایەن چ دەسەڵاتێکەوە دانراوە وە لە حاڵەتێک کە پێویستی بە زیاد کردن یاخود تەعدیل هەبێت ئەوا کاری پەرلەمانەو لەگەڵ گەشەی کۆمەڵگا و گۆرانکاریەکانی کۆمەڵگادا دەسەڵاتی یاسادانان بەردەوام پێداچونەوە بۆ یاساکان دەکاو لەگەڵ گەشەی کۆمەڵگادا دەیان گونجێنێت .

دەبینین شاسوار عەبدول واحێد هەڵەیەکی یاسایی گەورە دەکات کاتێک دەڵێت دەیانەوێت من بە مادەی ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ دەستگیر بکەن لەجیاتی ئەوەی بڵێت یاسای ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی هۆشیاری یاسایی لەلای تاکی کورد بەشێوەیەکی گشتی و لاوازی هۆشیاری یاسایی خودی شاسوار عەبدول واحێد چونکە مادەی ١١١ لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە لێسەندنەوەی بەخێوکەرایەتی (الولاية) يان الوصایة .

بەکار هێنانی دەستەواژەی یاساکانی بەعس لەلایەن شاسوار عەبدول واحید تەنها بۆ جوڵاندنی سۆزو عاتیفەی خەڵکەو لە هەناوی ناسیۆنالیزمی کوردیەوە سەرچاوەی گرتوە لەکاتێکدا شاسوار عەبدول واحید لە بەغدا باسی تێپەراندنی ناسیۆنالیام و برایەتی وپێکەوە ژیان دەکات کەچی لە کوردستان هەمان یاری دەکات کە ساڵانێکە سەرانی کوردایەتی بەرامبەر بە هاونیشتیمانیان ئەنجامی دەدەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.