جاشەكان وتەراتێن و خەیانەت

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

جەعفەر ملا فازیل

كورد ڕوبارێك خوێنی بۆ ئازادی كوردستان ڕشت كورد دەیان شۆڕەشی بۆشكۆی دایكە نیشتمان خستە ئاسۆ كام ماڵ كام لادێ كام درەختەیە نەسووتابێ بەدەستی بەعس و جاشەكانی كام لەئێمە تاڵاوی ئاوارەی و ئەنفال وكیمیایمان نەچەشتبێت بەدەستی جاش و ئامیر سریەو ئامیر فەوجەكانی نۆكەری بەعس وسەدام ، گەلمان لەگەڵ مردن هەڵشاخا و بوڕكانی ڕاپەڕین كوردستانی هەژاند بەڵام مخابن لەجیاتی ئەوەی جاش و كورد فرۆش و ئەنفال چیەكان بدرێنە دادگای تاوانەكان لەجیاتی عیقاب لێیان لەجیاتی داماڵینی پلەو پۆست لێیان لەجیاتی شەرمەزاركردنیان بەرامبەر گە ل و دایكە نیشتمان ، بەپێچەوانەو ببینە ڕەوشەكە لەوڵاتی قەزاو قەدەر هەموو پلەدارو خاوەن كارو دەسەڵات دارن.

مخابن لە سجنەكان و دادگان لەجیاتی جاشەكان ئامیرسریە وئامیرفەوجە دەست سورەكان لەوێ بوان دەزانن كێ لەدادگاو سجنەكانە ڕۆژنامەنووس وخاباتگێری كۆن و نەوەی تازە دەزانن جاشایەتیمان پێ دەفرۆشن لێیان كردوین بەخەبات گەلۆ ئازادی خوازان كەس مافی لێبووردنی نیە لەجاشەكان كەس مافی پێنەداون تەراتێن بكەن بەسەر ئەم خاكە گەلۆ دوێنێ كوردستانیان بەسەدام فرۆشت و هەزاران كەسیان زیندە بەچاڵ كرد كەس لەم جینۆسایدە خۆش نابێت گەلۆ”خائین چۆن دەبێتە دلسۆز و چۆن جاش دەبێتە باش هەرگیز نابێتێ.

ڕاپرسی كراوە بۆ لێخۆش بوونیان نەخێر كەواتە ئەم جاشانە چۆن ڕوویان هەڵ دێت بەرامبەر میللەت چۆن شەرم ناكەن تەماشای دایكە نیشتمان بكەن ئەگەر زەرەێك شەرم وحەیایان هەبووایە دەبوو ببوان بەئاو و باخاكدا چووبوان ،ئەركی گەل و ئەركی داواكاری گشتی و وەزارەتی ناو خۆیە تەسلیم بە دادگای تاوانەكانیانبكات گەلۆ رابن تەماشاكەن بەغدادی ئێستا بەم هەموو عەیب وعاری خۆیانەوە داوایان دەكات ها كوردستانیان.

دەسەڵاتی كوردی جاشەكان وتەسلیم ناكات ، دەیانەوێ چەند جاری تر بمان فرۆشن گەڵۆ خێر لەجاش دەبینرێ زبڵ لێرەبێ یان لەوێ هەر زبڵە جاشی نەگریس ئەمڕۆ و دوێنێ و پاش چەند ساڵی تر هەر جاشە واتە جاش هەر جاشە ؟! دایكە نیشتمان ببوورە هێشتا جاشت لەسەرەو ئەنفال چیەكان تەراتێنیانە بە نەجمەكانی سەرشانیان ،كوردستان ببوورە بەسەر برینی ساڕێژ نەبووت جاش بەدیارتەووەبێ ، ببوورە گەلەكەم كوردستانەكەم دەنگی ناڵەی دایكی جەرگ سوتاوە وهەنیسكی مناڵ بێباوك وهەناسەی ساردی پیری ڕۆڵە وون بوو ببورە و چریكەی كیژانی ئەمنە سوورەكە لێمان ببوورن تكایە لەملاشەوە قاقای جاش و گیڤەی سمێڵ و هەرایە نەبایان دیوە و نە باران.

ئیتر دەسەڵاتی كوردی كەسێبەری جاشەكانە بۆ ئاودیكردن وڕاوڕوت ودەنگی تەزویرخەبیرن بۆیە نایان نێرێتە دادگا دز لەئاوی لێڵ ڕاوی پێدەكرێت كەرەستەی پیس هەر پیس بەرهەم دێنێ ئیتر كام دۆڕاون جاش یا دادگا یا گەل.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.