سەرکردەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆتایی بەژیانی خۆی دەھێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 489 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دوێنێ ھەینی سەرکردەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان کە سۆمەریە نیوز بڵاویکردۆتەوە ئەو کادیرە ناوی حەمید قادر حمدمینە لەدایکبونی ١٩٧٠ و لە کۆیە بە فیشەک خۆی کوشتوە.
لە ئێستا پۆلیس دۆسیەی لێکۆلینەوەی بۆ کردۆتەوە، جێ ی باسە لەماوەی رابردوو چەند حاڵەتێکی کوشتنی سەرکردەکان و کادیرەکانی حیزبی دیموکرات لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە کە پەنجەی تۆمەت ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.