پزیشکانی ھەولێر ھەڕەشەی راگرتنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

ستاندەر
پزیشکانی پارێزگای ھەولێر لە یاداشتێک کە ئاراستەی حکومەتی ھەرێمیان کردووە ڕایدەگەیەنن ئەگەری چارەسەرنەکردنی کێشەی موچە لە کەمترین ماوە سەرجەم خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان لە ھەولێری پایتەخت دەوەستێن.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکە ھاتوە داواکارییەکانمان بریتین لە (دابەشکردنی مووچەی تەواوی وەزارەتی تەندرووستی لە کاتی خۆیی و بێ پاشەکەوت و گەڕاندنەوەی سەرجەم مووچەی پاشەکەوتکراوی ساڵانی ڕابردوو ).
بریارە پزیشکانی ھەولێر ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی٣ کاتژمێر ۱۰ ی بەیانی لە نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری گرددەبنەوە بۆ دەربڕینی ھەڵوێستیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.