هه‌لگورد كوردستانی
له‌م رۆژانه بریارم دا سه‌ردانی سه‌رۆكی حوكمه‌ت و جێگره‌كه‌ی بكه‌م هه‌رچه‌ند پێشتر وام بیستبو كه گه‌یشتن به‌وان زۆر ئه‌ستمه به‌لام من به‌ئاسانی پێیان گه‌یشتم (چۆن و به‌چ رێگه‌یه‌گ پێیان گه‌یشتم ئه‌وا بۆ كاتێكی تر به درێژی باسی ده‌كه‌م)!گرینگ ئه‌وه‌یه پێیان گه‌یشتم و لای هه‌ریه‌كێكیان چه‌ند خوله‌كێك مامه‌وه كاتێك گه‌شتمه ژوره‌كه‌ی كاك نێچیر منی بینی حه‌قیقی له‌به‌رم هه‌ستاوه و به‌رویه‌كی گه‌ش فه‌رمووی سه‌رچافانم هاتی و دانیشتم به‌لام چی ترمان وت له‌وێ ؟ ئه‌ویش دواتر له خواره‌وه باسی ئه‌كه‌م ئینجا دواتر چومه سه‌ردانی كاك قوباد تاله‌بانی به قوربان قوربان فه‌رموی لێكردم له‌دلیخۆم ئه‌م وت چه‌ند ساله من هه‌له له‌وانه گه‌یشتوم ئه‌مانه چ ئینسانێكی به‌رێز و تێگه‌یشتون ئێمه وا غه‌له‌ت تییان گه‌یشتوین دانیشتین و گوتم كاك قوباد من لۆ پیاهه‌لدان و لۆ ده‌ست كه‌وت نه‌هاتیمه ،قسه‌ی بریم و وتی به‌جدی زۆرم حه‌ز به‌و له‌هجه‌ی هه‌ولێره كه وشه‌ی (لۆ) زۆربه‌كادێنن درێژه‌ی پێیدا و منیش پیم بری وتم سوپاست ئه‌كه‌م به‌لام ئه‌وه‌ی من بۆی هاتومه له‌وه گرینگتره وتی ئه‌زانم راپۆرتێكم له‌سه‌ر بلاو بۆته‌وه گوایه داوای ده‌سته‌ی دامه‌زراندنم كردوه به‌لام من بۆ ئه‌وه داوام كردوه كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان دابمه‌زرێنم و تا ئه‌و كاته كه‌مه‌ی ماومه ئه‌ندامانی یه‌كیتی وه‌ك ده‌ست كه‌وتێك بۆم باس بكه‌ن به‌لام ببوره ئه‌وه تایبه‌ته بۆ ئه‌ندامانی یه‌كیتی ، وتم كاك قوباد من لۆ دامه‌زراندن نه‌هاتومه وتی باشه فه‌رموو بۆچی هاتوی قوربان وتم راستی بۆ شتێك هاتومه پێشنیاریك و رێگاچاره‌كم پێیه لۆ -، قسه‌م ته‌واو نه‌كرد چایه‌یان هێنا وتی تۆ چای شیرین ئه‌خۆیت وتم به‌رێ حه‌زم له چای تار نیه ، دایه قاقای پێكه‌نین ووتی قسه‌ت زۆر خۆشه به‌ساقه بم ئێوه ئه‌لێنه تالیش( تار) وه له جیاتی به‌لێ (به‌رێ) به‌كاردێنن ئاده‌ی هه‌ندێ قسه‌ی ترم بۆ بكه جارێك با وازله‌سیاسه‌ت بێنین سیاسه‌ت هه‌ر درۆیه ! با تۆزێك دلمان به‌و قسانه‌ی تۆ خۆش بێت ، وتم كاك قوباد من درم به قسه‌و شێوه‌زار و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار به نوكته‌ش درم خۆش نابێت ! چونكه خه‌رك له دۆخێكی خراپه ئیتر دیسان دایه قاقای پێكه‌نین وتی ئێوه دل ئه‌كه‌ن به (در) به‌خه‌لكیش ئه‌لێن (خه‌رك) وتم وایه به‌لام ئه‌گه‌ر بمبوری من ئه‌مویست باسی گورزه‌ران و ژیانی هاولاتیانت لۆ بكه‌م و رێگه چاره‌ك پێشكه‌ش بكه‌م وتی قوربان یه‌ك خوله‌ك ده‌چمه ده‌ره‌وه و دێمه‌وه ، وتم فه‌رموو _ له خواره‌وه بۆتان باس ئه‌كه‌م كه دواتر چی روویدا ، با بێمه‌وه سه‌ر ژوره‌كه‌ی كاك نیچیروان بارزانى كاتێك به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی لێكردم به پێكه‌نینه‌وه گوتی ئه‌زانی تۆزیك شێوه‌ت له‌من ئه‌چێ وتم راستی چه‌ندین براده‌ریشم وایان گوتوه به‌لام هیوادارم ته‌نیا شێوه‌م له تۆ بچێت ! وتی بۆ من كه‌سێكی هێنده خراپم ؟ حه‌زناكه‌ی له‌من بچیت ؟ وتم ئه‌وه هاولاتیانیان بریارئه‌ده‌ن كه تۆ چۆنی ! وه گوتم من سه‌ره‌تای له دایك بونم باوكم نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ناوم لێبنێت (نیچیر) له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ئێوه چونكه برا گه‌وره‌كه‌شم ناویان نابوو مه‌سعود ، به‌لام سوپاس بۆ خوا دایكم رازی نه‌بووبوو بۆیه بریاریاندا ناوم لبێنێن (هه‌لگورد) ئێستا سوپاس گوزارم كه ته‌نیا وه‌ك خۆت گوتت شێوه‌م له تۆ ئه‌چێت ! پێكه‌نی و گوتی ئێتاش نه‌چوه بچێت كورێكت بوو ناوی لێبنێ نچیرفان ، وتم وه‌ها غه‌له‌تیك ناكه‌م ئه‌گه‌ری هه‌یه ناوی لێبنێم (كه‌پكۆ)! راستی من بۆ كارێكی پێویست هاتومه‌ته لای تۆ ، قسه‌ی بریم و وتی تۆ مه‌به‌ستت له وشه‌ی كه‌پكۆ ئه‌وه‌بوو كه له ریكلامی هه‌لبژاردن وتم ؟ منیش وتم به‌رێ ، وتی ئاخر ئه‌وه رۆشت بوه رابروو ، منیش گوتم وایه 26 سالی حوكومرانی ئێوه‌ش بۆته رابردوو به‌لام ده‌رستان لێوه‌رنه‌گرتوه ، وتی كاكه هه‌لگورد حه‌قیقه‌ت قسه‌كانی تۆم زۆر لاگرینگه چونكه راشكاوانه قسه‌كانت ئه‌كه‌ی حه‌قیقه‌ت بلێم درۆنیه ئه‌گه‌ر بلیم تۆ یه‌كه‌م كه‌سیت به‌مشێوه‌یه قسه‌ی بكا چونكه ئه‌وه‌ی هاتۆته لام ستایشی كردوم سه‌یرم به‌وه دیت ده‌شلین خه‌لك زۆرینه‌ی نارازیه به‌لام ئه‌وه‌ی دێته لای من و شت گه‌لێك ئه‌بیستم شتیكی تره ، وتم من هاتومه‌ته ئیره بۆ شتیك ،وتی ئه‌زانم به‌لام كاكه هه‌لگۆرد گیان حه‌قیقه‌ت بلێم هیچ كه‌سێك ناتوانین دابمه‌زرێنین چونكه زومی راگه‌یاندنه‌كانمان زۆر له‌سه‌ره وتم من بۆ ئه‌وه نه‌هاتومه هاتومه رێگه چاره‌كتان نیشان بده‌م بۆ ده‌ربازبوون له‌م كێشه و قه‌یرانانه گوتی تۆ واز له‌وه بینه خه‌لك چۆن باسمان ده‌كات وتم ئه‌لین سه‌رۆك و جیگره‌كه‌ی یه‌ك مواسه‌فاتیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دوو گه‌نجی قۆزن ! نه‌یهێشت ته‌واوی بكه‌م و دایه قاقای پیكه‌نین وتی چا نیه قۆزاتیه‌كه‌مان هه‌یه ئی كاكه هه‌لگۆرد با من پرسیارێكت لێبكه‌م تۆ حه‌زت نه‌ده‌كرد له شوێنی من بوایه ؟ وتم به‌ری به‌لام به‌مشیوه‌یه نا ، وتی ئه‌زانم مه‌به‌ستت چیه به‌لام غاندی و سوقرات و ماندیلاش بینه ئیره هه‌ر به‌م جۆره حوكم ده‌كه‌ن با میساله‌كی حه‌قیقیت بۆ باس بكه‌م بارزانی(مامم) بۆ مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم له‌گه‌ل هه‌موو چین و تویژه‌كانی كۆمه‌لگا كۆبۆوه رای وه‌رگرتن من یه‌ك كه‌سم نه‌دیت حه‌قیقه‌ت بلیت مه‌یكه‌ن باش نیه ! یا بلین كاته‌كه‌ی هه‌ونیه ! به مامۆستای زانكۆ و ملاو سیاسیه‌كانیش كه‌س نه‌بو راسته‌وخۆ بلیت له‌گه‌لی دانین ! هه‌موان ستایشیان ده‌كرد ئیتر ئه‌وه‌ی دیته لای منیش به‌هه‌مان شێوه ده‌ست به‌ستایش كردنم ئه‌كا ئیتر حالی ئه‌م میلله‌ته چۆن چاك بكریت ؟ وتم من ریگه‌چاره‌كم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بتانه‌ویت چاك سازی بكه‌ن وتی باشه هه‌لگۆرد گیان بیكه نوسراو و دواتر لیژنه‌یه‌كی بۆ ته‌شكیل ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر براده‌ران ره‌زامه‌نیان له‌سه‌ر بوو بیرێكی لێده‌كه‌مه‌وه ! جا رۆشت و گوتی له سه‌ر ئیزنت من كۆپونه‌وه‌م هه‌یه، به‌لام یه‌كیك له پاسه‌وانه‌كانی به توره‌یی گوتی ئه‌ز به‌نی چوو بۆ ئه‌فروپا بۆ گه‌شتی سه‌ری سال تۆ ئه‌وت تاخیركرد وتم ببورن جارێكی تر غه‌له‌تی واناكه‌م، به‌لام له دانیشتنه‌كه‌م كه قوباد تاله‌بانی رۆشت ئیستاشی له‌گه‌لدا بیت نه‌هاته‌وه پاسه‌وانه‌كانی ئاگاداریان كردمه‌وه كه ئه‌و چۆته فرۆكه‌خانه له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌نیازی گه‌شتی سه‌ری سالن له ئه‌مریكا بۆیه ئیتر چاوه‌ری مه‌كه! ویستم هه‌ستم برۆم یه‌كێك له دۆسته‌كانم بانگی كردم و گوتی هه‌لگورد هه‌لگورد هه‌سته نوێژی به‌یانی بكه .!
ئینجا هه‌ستام و بیرم كرده‌وه ئه‌وانه له‌خه‌ون و له خه‌یالیش به نیازنین چاك سازی بكه‌ن چونكه هێشتا بیریان لێنه‌كردۆته‌وه !