مەسعود عبدالخالق: خۆپیشاندانی مامۆستاو فەرمانبەران تەنها بۆ موچە نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

ستاندەر

مەسعود عبدالخالق ڕوناکبیر و چاودێری سیاسی لەمیانی بەژداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند کەوا کێشەکان لەوە زۆر ترن کەوا ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەی خەڵک بەوە لێکبدرێنەوە کە تەنها بۆ موچەیە بەڵکو متمانە لەنێوان دەسەڵات و هاوڵاتی نەماوە، وە وتی کوردستان خاوەنی تۆپ و تەیارەو ئەو شتانە نییە بۆیە شەرعیەتی مانەوەی متمانەی هاوڵاتیانە.

سەبارەت بەوە ئاخۆ بە باشکردنی موچەو بژێوی هاوڵاتیان کۆتایی بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە دێت کە چەند ڕۆژێکە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی گرتۆتەوە ناوبراو باسی لەوەکرد کەوا کێشەکان هەموویان بەیەکەوە بەستراون، خۆپیشاندانەکان لەوەدەرچونە کە تەنها بۆ موچەبی بەڵکو ئەوڕۆ هاوڵاتی خەمی نیشتیمانیشیەتی بۆیە خۆی هاتۆتە مەیدان وە وتی ئەگەر باشکردنی موچەو قوتی هاوڵاتیان ئەوڕۆش کۆتایی بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە بێنێت بەڵام سبەی هەر سەرهەڵدەداتەو.

مەسعود عبدالخالق وتیشی ئێستا دوو مەترسی لەسەر هەرێمە یەکێکیان مەترسی دەرەکی و داگیرکەران ئەوەیتریشیان مەترسی ناوخۆی گەندەڵکارانە لەسەر گیان واتە یەکێکیان لەسەر گیانە ئەوەیتریشیان لەسەر نیشتیمانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.