نھێنی دواین کۆبونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەند رۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە سەربازیەکانی پێشمەرگە و ھەندێ کەسایەتی جیاجیا کۆبۆتەوە و، دۆخی کوردستانی بەخراپ وەسف کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ستاندەری ڕاگەیاند ” مەسعود بارزانی لە کۆبونەوەکە گوتویەتی تەنھا گۆڕان و کۆمەڵ ھەڵوێستیان توندە نایەتە ژێربار لەگەڵمان”
وتوشیەتی ” لەو قۆناغە گرژی لەگەڵ ئەو دوو لایەنە توندتر نەکرێت و، ھەوڵبدرێت بگەینە رێکەوتن لەگەڵیان”
ئاماژی بۆ ئەوەش کردووە یەکێتی ھەڵوەشاوەتەوە و پەرتەوازەن و، ھەندێ لایەن لە ئێمە زیاتر داکۆکیان لە ریفراندۆم دەکرد کەچی ئێستا پاشەکشەیان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.