ھێزەکانی ھاوپەیمانی دژی داعش لە مەنبەج دەمێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 418 جار بینراوە

ستاندەر
رایان دیلۆن وتەبێژی رەسمی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە باکوری سوریا لە سەبارەت بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا، رایگەیاندوە: وەک ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامدەبن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لەناوچەکەدا.

راشیگەیاند: ئەرکی گرنگ و سەرەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە باکوری سوریا رووبەڕوبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەو ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتماندا نەھاتووە لە ناوچەکەدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمریکا ھێزەکانی خۆی لە منبج زیادکردووە، کە ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ھێرشکردنەسەر ئەو شارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.