دادگای هەولێر بڕیاریدا بە غەڕامەکردنی دەزگای ستاندەر بە بڕی یەک ملیۆن دینار، لەسەر سکاڵای (یەگرتوو و بزوتنەوە)ی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 438 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٥/ ٤/ ۲۰۱٨ دادگای هەولێر لەسەر سکاڵایەکی بەرەی ئیسلامی(یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی) بە گەلەکۆمەکی لەگەڵ دەسەڵات بڕیاریدا بە غەڕامەکردنی دەزگای ستاندەر بەبڕی یەک ملیۆن دینار.

جێگای باسە ئەو زنجیرە سکاڵایەی سەر دەزگای ستاندەر لەلایەن بەرەی ئیسلامی و حزبی دەسەڵات بەهۆی ڕەخنەی بابەتیانە بوو کە لە چوارچێوەی توێژینەوەیەک دەزگاکە لەو ڕیفراندۆمە شکستخواردووەی ۲٥ی ئەیلولی ساڵی ڕابردووی گرتبوو.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتریش وەزیری ناوخۆ سکاڵایەکی لەسەر دەزگای ستاندەر تۆمار کردبوو بەڵام ئەو سکاڵایە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.