ستاندەر وردەکاریەکەی بڵاودەکاتەوە.. ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا نھێنی وەرگرتنی ١.٨ ملیار دۆلار لەلایەن حکومەتی ھەرێم لە رۆزنەفتی روسی بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

ستاندەر
ئاژانسی رۆیتەر لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمرۆ ھەینی بڵاویکردۆتەوە ڕایدەگەیەنێت لە چەند رۆژی رابردوو حکومەتی ھەرێم بڕی ١.٨ ملیار دۆلاری لە کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسی وەرگرتوە وەک بەشێک لەو رێکەوتنەکەی کە لەگەڵی ھەبوە.
رۆیتەرز ڕایگەیاندوە لە دوای ریفراندۆمەوە بەرپرسە کوردەکان بەتایبەت ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانەسروشتیەکان سەردانی مۆسکۆی کردووە و، کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمپانیای رۆزنەفت و وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەنجامداوە.
رۆیتەرز لە راپۆرتەکە ئاماژەی بە گۆڕانی ئاراستەی ستراتیژی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکاوە بۆ رووسیا کردووە رایگەیاندووە لەدوای روخانی رژێمی بەعس ھەرێمی کوردستان ھاوپەیمانێکی نزیکی ئەمریکا بوە لە عێراق و ئێستا بەرەو نزیک بونەوەیە لە ڕووسیا.
راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە رۆزنەفت و خاوەنەکەی کە ناوی سێچینە رۆڵی گرنگیان لە سیاسەتی دەرەوەی رووسیا ھەیە و ئەو کۆمپانیایە لەکوێ بێت مانای وایە کریملین لەوێیە.
چاودێرانی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان پێشتر ھۆشداریان داوەتە دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان لە نزیک بونەوە لە روسیا و دورکەوتنەوە لە ستراتیژیەتی ئەمریکا لەناوچەکە پێیان وایە باشترە بۆ کورد ھاوپەیمانی ئەمریکا بێت تا رووسیا بەوپێیەی ئەمریکا پێگەیەکی گرنگ و گەورەی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و عێراق ھەیە.

دەقی راپۆرتەکەی رۆیتەرز لەو لینکە بخوێنەوە:

https://www.reuters.com/article/us-rosneft-iraq-insight/the-great-russian-oil-game-in-iraqi-kurdistan-idUSKBN1HQ1R3

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.