کاندیدێکی کۆمەڵ: ئەوەی دروستیان کردوە لیستی ئیسلام خوازانە یان لیستی پارتی خوازان

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

ستاندەر

دڵشاد ئەحمەد کاندیدی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی دەداتەوە.
لە بەشێکی نوسینێک کە ناوبراو لەژێر ناوی (لیستی ئیسلامخوازان یان لیستی پارتی خوازان) نوسیویەتی ڕایدەگەیەنێت وە من زانیاری ووردم لایە لەسەر ئەو لیستە کەپرۆژەی پارتی دیموکراتی کوردستانە نەک ئیسلامی.. وە باشترین بەڵگە مانگێک پیش ئێستا کاک مەسعود بەکۆمەڵێ مەلا دەڵێ ئەگەر دەنگتان بەئیسلامی دا دەنگ بەو لیستە بدەن وە نەیزانیبوو کە ئەندامێکی کۆمەڵ لەوشوێنەیە

دقی بابەتەکەی دڵشاد ئەحمەد بخوێنەوە:

وەڵام بۆ چەواشەکاریەکانی بەناولیستی ـئیسلام خوازان

بێبازاڕو شەرمەزارەکانی بەردەم خواو خەڵک ئەگەر راستە کۆمەڵ ئێرانیزمە بۆچی چەندان جار لەسەر ئاستی باڵا وەفد ڕادەسپێرن بۆ ئەوەی کۆمەڵ بێتە ئەو بەناو بەرەیە ؟
بەڵام من ڕاستیەکەی بۆ خەڵکی کوردستان ڕوندەکەمەوە کە ئەوە بوھتانێکی گەورەو بێ بنەمایەو لەبەر زۆری ھەڵوێستە جوامێرانەکەی کۆمەڵە کە ھەمیشە لەبەرەی گەل بووەو خۆیان ئاسا پلەو پایەو پول و ترس ساردی نەکردۆتەوە لەحەقبێژی .
وە من زانیاری ووردم لایە لەسەر ئەو لیستە کەپرۆژەی پارتی دیموکراتی کوردستانە نەک ئیسلامی.. وە باشترین بەڵگە مانگێک پیش ئێستا کاک مەسعود بەکۆمەڵێ مەلا دەڵێ ئەگەر دەنگتان بەئیسلامی دا دەنگ بەو لیستە بدەن وە نەیزانیبوو کە ئەندامێکی کۆمەڵ لەوشوێنەیە .
بۆیە پێتان دەڵێم یەکجاریتر باسی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیرە سەربەرزو دلێرەکەی بکەن بەخراپە کارێکتان پێدەکەم با بەدەواری شڕی نەکردبێ وە وەڵام بدەنەوە خراپتان بەسەردێنم و زانیاری زۆرو ووردم لایە کە ڕوی مەجلیسی نی یە بگوترێ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.