‎رزگاربوون بە قاوەی پر لە شەکر ناکرێ!

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

ڕابەر مەلکان

‎گۆڕانکاری لە دیدی مانەوە لە دۆخێکدا کردارێکی وەرسکەر و ھەمووان بەرگەی ناگرن، لادان لێی بە چارە دەزانن. ئەوەی کە گوزەراوە پەنگخواردنەوەی ناوەک دروستکردوە بەمجۆرە ھەمووان ھەوڵی گواستنەوەی ئەم پەنگخواردنەوە دەدەن بۆ دروستکردنی دیدێکی ھەمووان خراپن و باشبوونی نیە.
‎بەجۆرێک کردارەکی دال«sign» و مەدلول«signify»دروست دەکەن، ئەم جۆرە کرادەرەکییە گواستنەوەی فۆرمی واقیعیە بۆ دیالیکتەکی نا شاد و خەم ھێن. نواندنکاری نیشانە بە جۆرێک رویداوە ھەم بەرنامە بۆ دانراوە ھەمیش ھەرەمەکی فۆرملە بووە لە پەنگخواردنەوەی ناجێگیر.
‎لێرەدا جۆرێک لە ئەرگومێنت بوونی نامێنێ ئەوەی دێتە پێش سکانداڵی لایەنەکانە دیسان گواستنەوەی واقیعە بۆ وەھم راکردنە لێی لێکچوونی نیشانەکان بەجۆر لە زھندا زیادەرەوی دەکا لە نادیەیا پێشبینی دەکرێت.

‎ئەم دۆخە ھێنراوتە بوون لە سیستەمی فکریدا بەرەو جێگیربوون ھەنگاوی پێ دەنرێ، وا دەخوازن لە ناشیریندا وەک خۆیان نمایندە بکەن.
‎”کە منت ناسی کردار بەدم وا نیشانی دەدەم کە تۆش بەدی”ئیشکردن بەم تێرمە جێماوە تا ئێستاش یەکێکە لە خاڵە جەوھەریەکانی ئاراستەکردنی جەماوەر لە لایەن پارتە کوردیەکانەوە.
‎ململامێنی نێوان تاک و تاک، حیزب و تاک، تاک و دەسەڵات، لە لۆجیکدا جێنەماوە بەڵکو لە خاڵی بوون و نەبوونی یەکتریدا جێگایی کراوەتەوە.
‎پاشبەندی سەرکەوتن لە کرداردا خۆی نانوێنێ، سەرکەوتن لە کەوتنی ئەوا جێ دەمێنێ بەمجۆرە ئێمە لە سیستەمێکی خێڵکیدا گیرمان خواردوە. گوازرانەوەی سیستەمی خێڵ لە خێزانەوە بەرە و دەسەڵات درێژبۆتەوە.

‎بە لۆجیکی خێڵ بەرامبەر بە دەسەڵات کاردەکرێ لەم نێوەندەشدا گوازرانەوەی ئەم پلە بەندیە بۆ سیستەمی فیکری تاک پەریپێدراوە.
‎تێپەراندنی ئەم دۆخە بە دووبارەکردنەوەی دووبارەکان ناکرێ،بەڵکو دانانی پێویستی لە شوێنی خۆی.جا ئەم ھەڵبژاردنە پێویستە دیسان دەنگ بدەیت بە ھێزە چاکسازی خوازەکان تورەی تورەیت وەلابنێی، دەسەڵات دەیەوێ لەسەر ئەم تورەیی تۆ جێگایی خۆی قایمبکات، لەوە دڵنیاییە کە رووی لە لێژی کردوەتۆ مەبە بە دافیعی مانەوەی ئەوان و لە لێژیا فرێیاندە.گۆڕینی ئەوانە بە دەنگی تۆ دەکرێ دەنگ بدە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.