سەرۆکی فەرەنسا رەتیکردەوە ھێزەکانی وڵاتەکەی‌و ھاوپەیمانان لەسوریاو رۆژئاڤای کوردستان بکشێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

ستاندەر
ئیمانوێل ماکرۆن لەمیانی لێدوانێکی رایگەیاند، کە ھێزەکانی فەرەنساو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسوریاو رۆژئاوای کوردستان دەمێننەوەو ناکشێنەوە، ئەوەش بەھۆی پێویستی مانەوەیان.

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، نەک ئێستا دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی داعشیش، ھێزەکانی فەرەنساو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەھۆی پێویستی لەسوریاو رۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە.

قسەکانی ماکرۆن لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە ھەیە، کە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسوریاو رۆژئاوای کوردستان دەکێشێنەوە، کە لەساڵی ٢٠١٤وە لەو ناوچانە جێگیرکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.