چەمکی ریفراندۆمچییەکان دورستە ؛ قروچییە رەگی مێژوویی هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

چەمکی ریفراندۆمچییەکان، چەمکێکی دورستە ،قروچییە و، رەگی مێژوویی هەیە..

نیاز حەمید

پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم بە سێ ساڵ، کاری جددیم لەسەر ئەو فایلە کرد ، سەدان نوسین و دیمانەی تەلەفزیۆنی شاهێدی ئەوە دەدەن .
یەکەم گوتارێک کە نوسیبم مانگی چواری سالێ ٢٠١٤٤ بوو لە هاولاتی بڵاوبۆوە، سەبارەت بە وتارێکی گرنگی ناوەندی ستراتفۆر بوو ، کە سەرۆکی پارتی بە ساختەچی ناوبرد بوو.
ریفراندۆم هیچ نەبوو جگە لە پرۆژەیەکی تێکدەرانەی ئاکەپە ، ئەلتەرناتیڤ یا تەریب بوو بە پرۆژەی داعش لە ناوچەکە.
پارتی باشترین جێبەجێکاری ئەو پرۆژەیە؟ بۆچی پارتی هەلبژێردرا بۆ ئەم گاڵتەجارییە ؟
چونکە پارتی بەشێکە لە مەنزومەی سەربازی وئیستخباریی وئابوری ئاکەپە.
ریفراندۆمچیی لە سەر وەزنی قروجییە(پاسەوان گوند-بەکریگیراو یا جاشەکانی باکور) ، قروجیی کاری هەرە لە پێشی پارتیە ، تورکەکانیش هەروا سەرۆکی پارتیو خودی پارتی دەبینن.
کاتێ فڕگەی هەولێر ی کۆن کرا بە ناوەندی گواستنەوەی چەک وتەقەمەنی بۆ رۆژئاڤا لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە ، ئیلنور چەڤیک لە سەباح دەیلی نیوز نوسی : هەقە شەقازلەیەک لەو پیاوەی خۆمان بدەین ، مەبەستی مەسعود بارزانی بوو، دیارە بە ناویش ناوی هێنا بوو.
ریفراندۆمچییەکان ، کەمن ، بەڵام بەرپرسی یەکەم وسەرۆکی رفراندۆمچییەکان خودی کەسی سەرۆکی پارتیە ، ئەوانی دیکە مورتەزەقەی دەرجە دوو و سێی پارتی ودەزگای جاسوسی میتن.
ئەوانەی دەنگیاندا ، چوارجۆر بوون، جیوازن لە ریفراندۆمچییەکان ؛
-ئەندامانی مەنزومەی ئیستخباری وسەربازیو ئابوری پارتی لە ناو ئاکەپە .
– دووەم: گێل و نەفامەکانی حزب بوون .
– سێیەمیش: ئەو کەسانە بوون کە دەوڵەتیان بە پیرۆز دەزانی ، جا کێ دەوڵەت وچ دەوڵەتێکیان بۆ دورست دەکات گرنگ نییە.
– چوارەم گروپ ئەو گروپانە بوون لە حزبەکانی دەرەوەی یەکێتیو پارتی بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەکرێن بە دژایەتیکردنی دەوڵەتی کوردی لە بەردەم خەڵکی بە ناچاری و بەبێ قەناعەت بە پرۆژەکەی ئاکەپە-پارتی، پشتیوانیان لێکرد.
جگە لە گروپی یەکەم وچوارەم ، ئەوانەی دووەم وسێیەم پێکدەهێنن ، ئەوەندە تاوانبار نین ، لە سایەی گێلێتیدا یا نەناسینی بەرامبەر ، سزاکەی ئەوەندە قورس نییە.
دەبو رێکخەری گشتی کە لە گروپی چوارەم بوو ، ئیستقالەی بدابایە ، ئەوەندە خەڵکی گۆڕانخواز ئیحراج نەکردایە ، من داواشم لێکرد کاتی خۆی بەڵام گوێی نەگرت.
دادگایی کردنی ریفراندۆمچییەکان ، وەک دکتور یوسف محەمەد ، سەرۆکی پەرلەمانی کۆدەتا بەسەرکراو، باسی لێوە کرد ، داوایەکی دورستە و لە جێدایە و دەبێت داکۆکی لێ بکەین..دڵنیام مەبەستی ئەوانە نییە کە بەشداریان کردووە بەڵکو مەبەستی کەسی سەرۆکی پارتی و کۆمیتەی ریفراندۆمە ، ئەوەش نەک تەنها لە بەر خودی ئەنجامدانی ریفراندۆم ، بەڵکو بە هۆی ئەوە پیلانێکی داگیرکەرانی کوردستانیان بە بەکاربردنی چەمکێکی پیرۆز لای خەڵکی کوردستان ، ئەنجامدا ، بە مانایەکی دیکە دادگاییکردنیان بە تاوانی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ داگیرکەران و ساختەچێتییە.
پیلانی گاڵتەجاریی ریفراندۆم بۆ دورستکردنی دەوڵەت نەبوو ، چونکە چۆن مورتەزەقە و وابەستە دەوڵەت دورست دەکات ، بەڵکو بریتی بوو لە هێنانە کایەوەی رەوشێک وەک ئەوەی ئێستا هەیە.
تورکیا ئێستا ،نەوتی کوردستان بەتاڵان دەبات ، کوردستان داگیر دەکات ، گەمارۆیی بزاڤی ئازادیخوازی کوردان دەدات ،ئەمانە هەمووی دەرئەنجامەکانی ریفراندۆمە کە ئاکەپە بە ریفراندۆمچییەکانی کرد.. بۆیە دەبێت ئەو ریفراندۆمچیانە دادگایی بکرێن ، ئەگەر ئیمرۆش نەبێت ، سبەینێ بە دڵنییایەوە دەبێت دادگایی بکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.