بچوكبوونەوەی هەرێم بەلەدەستدانی پۆستە سیادیەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر

ماوەیەكە لەعێراقدا باسی گۆڕینەوەی پۆستەكانی سەرۆكی كۆمارو سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت لە نێوان هێزە سیاسیە كوردی وعەرەبە سونەكاندا.

ستاندەر زانویەتی لە ئێستادا زۆربەی حزبە كوردیەكان كە نوێنەریان هەیە لەپەرلەمانی عێراقدا رازیببونە بەم ئاڵوگۆرە.

بەلاضم بەپێی توێژینەوەیەكی ناوەندی توێژینەوەی زانستی ستاندەر -دواتر بڵاودەكرێتەوە-، لەدەستدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ی عێراق بەمانای لەدەستدانی كەناڵی دپلۆماسی بۆ كێشەی كورد لەعێراق ودەبێتە هۆی بچوك بوونەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان بەتایبەت دوای هەڵوەشاندنەوەی پۆستێكی تری گرنگ لەهەرێم كە ئەویش پۆستی سەرۆكی هەرێمە.

چاودێران پێیان وایە بەڕێز د.فوئاد مەعسوم وەكو پێویست نەیتوانیوە بە ئەركە باڵاكانی خۆی هەستێ لە پۆستی سەرۆك كۆمار مانی ئەوە ناگەیەنێ كەخودی ئەم پۆستە گرنگ نیە بۆ كورد وهیچی پێناكرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.