مسعود عەبدوڵخاڵق: بارزانی لەبەر شکستی ریفراندۆم شەرم دەکات بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی عێراق بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

مسعود عبدالخالق

لەو ریفراندۆمە بارزانی لەھەموان ڕاستگۆتر بوو
وەك چاوەڕوانكراو بوو ریفراندۆمەکە شکستی ھیناو بوە ھۆی لە دەستدانی نیوەی کوردستان ،باقیەکەی تریش وا دەدۆڕێ ئەگەر ئەو دەسەلاتە بمێنێ، جوان ترین وەسفی ئەو ریفراندۆمە (یاساناسی نەمسایی دانکۆنی) کردی کاتێك گووتی: “بەنەزانی ئەو ریفراندۆمە کرا بوە ھۆی ئەوەی دەولەتی کوردستانی لەبارچێت و عیراقیشی کردەوە دەوڵەت”.

زەرەرو زیانەکانی گەلێ زۆر بوو وا لەبەرچاوە قازانجی نەبوەو نایبێت، بۆیەش دۆستانی ھەمو دونیا ووتیان لەو دەمە مەیکەن، ئەوکۆمیتەی ریفراندۆم ووتیان ھیچ روونادات و منەتی کەس نازانین، گفت وگۆی داھاتومان لەگەل عیراق تەنھا بۆ ئەوەیە چۆن ببینە دوو دراوسێی چاک و کەنالەکانی حیزبەکانی کۆمیتەی ریفراندۆم بەردەوام بلاویان دەکردەوە یەکەم سەردانت بە لەدەولەتی کوردستانیەوە (کە وەزیر خارجیەکەی ھۆشیارزیباریە) بۆ چ وولاتێکە، چەندین دکتۆر و پزیشک چوونە شاخ تا ریفراندۆم سەرکەوتو نەبیت لەشاخ بمیننەوە.

دوای ماوەیەکی کەم دەست بەتەنازولی ناشرین کرا بۆ عێراقێکی پەککەوتە (کە خۆیان لەبەر چاوی خەڵک زياتر ڕەشیان کردبوو) گووتیان شانازی بەعیراقیمان دەکەین، لەوەش خراپتر مەحکەمەی فیدرالی کە لە ٢٠/١١/٢٠١٧ دروست کرا کۆمەلیک بڕیاڕی زۆر زالمانەی دا، کەچی غیرەتێک نەبوو بچێت بەرگریەک بکات لە (ھەقی کوردستان بۆ مافی چارەنوس کە ھەقێکە لای خوای گەورەو لای یاسای دەولی زامن کراوە ).
بەو شیوە ئەودادگایە بڕیاڕی ھەلوەشاندنەوەی ریفراندۆمی دەرکرد (پیکھاتبوو لە ٥ مادە)، لەبەرامبەردا حکومەتی ھەریم بەراویژ لەگەل کۆمیتەی ریفراندۆم گووتیان رێز لەو بڕیاڕەی دادگا دەگرین ، گووتیان نەخێر دەبێت بلێن پابەند دەبین ووتیان (بەلێ پابەند دەبین ) ، ئەوەی لەھەموان زیاتر تەنازول بوو ئەوەیە پارەی دەعوەکانیش کەوتە ئەستۆی ھەریم بۆھەر دەعوایەک (١٠٠٠٠٠ دینار) دیاری کرابوو (لەمادەی ٥)، ئینجا زنجیرە تەنازولەکان وھەلاتنەکان، بەردەوامە تائیستاش.

لە ئیستادا ئەو حزبانەی ووتیان منەتی کەس نازانین بەسەرۆکەکانیشیانەوە واخەریکی خۆ کاندیدن بۆ ئەو عیراق ودەستورەی کەدەیان ووت (٥٥ خروقاتی تیدایە) خۆ رەنگە زیاتریشی تیدا بیت ، ئیستا وا شەڕلەگەل حزبەکانی تری وەک (گۆڕان، ھاوپەیمانی، کۆمەل، نەوەی نوێ..) دەکەن بۆ کورسیەکی پەرلەمانی بەغدا کە خۆیان بە سوکی سەیریان دەکرد کە تیایدا دەبیت سویندی یاسایی ملکەچانە بخۆی بۆ پاریزگاری لە سیادەی عیراق، چەند ناشرینە بۆ ئەوانە لەوەش ناشرین ترو گوناح تر بەناوی دینداری و ئیسلامی بیکەیت.

لە ناو ئەو سەرکردانەی ریفراندۆم (مسعود بارزانی ) لەھەموان ڕاستگۆ تر دەرچوو (ئەگەر چی زەره ر و زیانی زۆری لەو ھەرێمەداوە) بەڵام لەئیستادا شەرمی بەخۆیە بێت بانگەشە بۆ ھەلبژاردنی عیراق بکات، ھەر لەوولاتیش نەماوە سەردانی نەمسای کردوە، خۆ ئەگەر ئەویش بێتەوە (وەک سەرۆک حزبەکانی تری ریفراندۆم) بەچاوشۆڕی بانگیشە بکات ئەوە ھەمو ئەو وەسفە خراپانە ئەویش دەگرێتەوە، ئەوەی ئیستا نۆرەیەتی بە ھەمو پێوانەیەکی نیشتمانی وئاینی وئەخلاقی ئەو حزبانەن كە لە كۆمیتەی ریفراندۆم نەبوون،لەگەندەلی نەبوون ، یارمەتیدەری گەندەلی ودۆڕاندن نەبووینە ،نۆرەی ئەوانەیە وەك دەستێكی ئەمین وشارەزا نوینەری كوردستان بكەن لەبەغدا بۆئەوەی پێگەی کوردستان لەسەر ئاستی عیراقی و رۆژھەلاتی ناوەڕاست وجیھان بگەڕێنەوە و چیتر بە چاوی دۆڕاو سەیر نەکرێین، کەرکوک وناوچە دابڕینراوەکان بگێرنەوە ،چاوچنۆکی تورکیا دوور خەنەوە ,ئەوانە ھەموی بوار ماوە بکرێت، بەلام ھەرگیز بە چینی گەندەل وزالم ناکرێت، بەوانەش ناکرێت ھەر یارمەتیدەری زالم و فاسد بووینە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.