گەڕانەوەیەکی بەشکۆ بۆ نێو سەنتەری شار

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی
بەئیجازەی هاوڕێیانم ئیمڕۆ هاتووم خوێندنەوەو دونیا بینینی بەندە بە چەند سەرە قەڵەمێك لەسەرئاڵاو ڕووداوە ڕاگوزەرەکانی چەندمانگی ڕابردوو بخەمە بەردیدی خوێنەران هیواخوازم گەرخزمەتەکە بچوکیش بێت تێنویتی خوێنەران بشکێنیت ، مەبەست لەنوسینی ئەم وتارە وەڵام و وەڵامدانەوەی بیروبۆچونە جیاوازەکان نیە لەڕۆژنامەو سایت و ڕاگەیاندنە بینراوەکان بەپێچەوانەوە ئازادی و دەربڕینی بیروڕا لای بەندە قۆناغی پێشکەوتووی بڕیوەو تەواوی مافەکانی هاوڕێیان لای بەندە پارێزراون و دەتوانن ئازادانەو دوورلەسانسۆرو بریندارکردنی کەسایەتی مرۆڤ ڕەخنە بگرن لەسەر بینراو بیسراوو نوسینەکانمان لەچوارچێوەی سنوری دیاریکراودا کەیاسا لەچوارچێوەی دەستوور پێی ڕەوا بینیوین هیواخوازم بەم شێوازە کارکردنەم توانیبێتم تەکانێك بدەم بەنوسین و کردنەوەی لاپەڕەیەکی ئازاد بەئاڕاستەی گەیاندنی ڕاستیەکان بەخوێنەر بێ زێدەڕۆیی و لەخۆبایی بوون کە هەردوو ووشە لەفەرهەنگ و کلتووری بەندە هەرگیزاوهەرگیز شوێنیان بۆ فەراهەم نەکراوەو ناکرێت ؟

وەك زانراوەو بیستومانە ئۆرگانەکانی حزب لەخوارەوە پەیوەستن بەبڕیاری سەروو بۆهەر ئەگەرو پێشهاتووگۆڕانکاریەك سەروو بڕیاردەدات لەسەرداهاتوو یان داخستنی بارەگا یاخود کردنەوەی ، بەستنی کۆنگرە ، پلینۆم ، کۆنفڕاس، هەڵبژاردن یاخود هەر بڕیارێکیتر کەسەرو خوازیاری بێت ئۆرگانەکانی خوارەوە مل کەچ و پابەندو جێ بەجێ کاردەکاتن چونکە ئەوەی بڕیاردەردەکات ئۆرگانەکانی خوارەوە نیە بە پێچەوانەوە بڕیار بە دەستەکانی سەرون لەنێو حزب لەمەکتەب سیاسیەکان ؟

ئاڕاستەی ڕوداوو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەکان خۆیان وا نمایش دەکەن لەدوای ١٩٠ ڕۆژ یارییەکان لەنێو یاریگاو هونەری وەرزشوانان ڕونترو جوانترلەجاران دەردەکەون وخۆیان نمایش دەکەن لەم کاتەدا هیچ پاساوو مزایەدەو زێدەڕۆییەك لەسەر مانەوە لەناوچە کێشە لەسەرەکان و بەرزکردنەوە یاخود داگرتنی ئاڵا بەخۆیەوە هەڵ ناگرێت بۆیە ئەوەی دەبینرێت جگە لەهاشوو هوشی کەسانێکی دەرون نەخۆش وعەقڵیەتێکی کەڵفامی پێنەگەیشتوو بەئاڕاستەی خۆدەرخستنیان بۆمەرام و بەرنامەیەکی تۆکمەوداڕێژراو کاردەکەن لەسەرزامدارکردنی ناخ وکەسایەتیە ناسراوەکانی دەڤەرەکەمان کەپێگەی جەماوەرییان بەهێزە بەپێچەوانەوە ئەم جۆرە کەسانە لەچەشنی مۆرانەن داردادەڕزێنن وزیان بەخشن بێ ئەوەی هیچ سودو بەهاو نرخێك بۆ خۆیان و کەسایەتیەکانیان بکەن لەنێو جەماوەردا بۆهەمیشە کزو مەلول لەسەرئەژنۆ دەست لەسەرسنگ کڕنۆش دەبەن بۆ ئاغاکانیان ،

ئاڵا وەك سیمبوڵ و شکۆی نەتەوەیەك
هەربۆیە دەبینین لەپێناسەی ئاڵادا ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەم شێوەیە ئاماژەی بەناوی ئاڵاکردوە ، ئاڵا، واتە هێماو ناسنامەی گەل و نەتەوە ، هەرێم و دەوڵەت ، حزب و گروپەکانەو لەهەمانکاتدا شانازییەکی بەردەوامی بەرجەستە کراوی هەریەکەیانە ، ئاڵا هەڵقوڵاوی مێژووی هەرگەلێکەو بۆتە پێناسەی ئەوان لەدونیادا ، هەربۆیە وەکو هێمایەکی نەتەوەیی چاوی لێکراوەو ڕێزی لێگیراوە لەلایەن گەلانەوە بایەخی زۆری پێ دەدرێت بۆ ڕوژاندنی هەستی تاکی هەرنەتەوەو گەلێك بەئاڕاستەی مەبەستێکی دیاریکراو لەلایەن حزبەکانەوە ،

گەڕانەوەی بەرێز قائمقام و کۆی یەکە ئیدارییەکان و تەشیریف هێنانی هەڤاڵ کرمانج عبداڵلە بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی و کارگێڕانی لق و بەرپرس و ستافی لێژنەی ناوچەی مخموور لەنێو سەنتەری شار بەمەبەستی ئەنجامدانی بانگەشەو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دوور لەبوونی سانسۆرو هیچ رێگرییەك لەلایەن فرقەی ٣ی پۆلیسی فدڕالییەوە سەلمێنەری ئەوڕاستیەی سەرون کەڕاشکاوانە ئاماژەمان پێ داون ئیدی کۆتای بەو شانۆگەرییە هێنا کەلەماوەی ٦شەش مانگ و چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژانە وەك قەوانێکی سواو چەندین جار بەئاڕاستەی چەواشەکردنی جەماوەر ،
لای پارتی مخموور بەناو داگیرکراوەو ئاڵای کوردستان بەسەر فەرمانگەو بارەگا حزبیەکان ناشەکێتەوە بۆیە دەبێ پارتی وهەڤاڵانی بەشکۆوە بگەڕێینەوە بۆنێو سەنتەری شار ؟؟

لەکۆتا دەڵێم بەخێر بێنەوە بۆ نێو سەنتەری شارێکی بێ ئیرادەو داگیرکراوو خۆ بەدەستەوەدەربەشکۆوە ، بەخێر بێنەوە هەڤاڵان بەسەرو سیماتانەوە دیارەوهیوا بەخشەو دەکرێت هەنگاوو ئاڕاستەو شێوازی کارکردنتان لەڕووی ڕاستگۆییەوە داهاتووی لەسەربینابکرێت وبڵێین دوای زیاتر لە ١٩٠ ڕۆژ لەچەواشەکاری و ئازار و ڕێگریکردن و بوونی سیاسەتێکی دووفاقی و چەواشەکردنی شەقام بۆ ساتێك دوانەکەوتن لەگۆڕینی ڕاستیەکان بەئاڕاستەی چەواشەکردنی جەماوەری شار دەپێمان بڵێن چونکە ئێمە سەوادمان نیەو دیدەمان ڕۆشناتی کز بووەو بیروهۆشمان کزتر لەجاران دەپێمان بڵێن گەڕانەوەی شکۆتان چی لێ بەسەر هات ،

بۆیە دەڵێم ئارامی و دان بەخۆداگرتن وخۆدوورخستنەوە لەهەڵچونێکی مناڵ بازاڕی لەسەر دووئاست مرۆڤی هۆشیار دوور دەخاتەوە لەئازارێك کەبۆماوەیەکی درێژخایەن پێیەوە گرفتاردەبیت و ناخ ئازاردەچێژێت ، بەئاڕاستەیەکی ترهۆشیاری سیاسی و ئاستی ڕەوشەنبیری خود یارمەتی دەردەبن بەئاڕاستەی ڕێگریکردن لەهەڵچوونیێکی بێ بنەماو بێ ئەرزشی زیان بەخش ونەبوونی خوێندنەوەیەکی تەندروست لەسەر کۆی ڕووداو پێشهاتەکان بۆیە دەڵێم هەیاران هەروەکو جاران ، لەپاش ١٩٠ڕۆژ هەوڵ و خەبات هاتینەوەلات پورەفات ، بەڵام ئەم جارەپورەفات گەڕانەوەی بێ شکۆی هەڤاڵانی بینی بۆنێو سەنتەری شار .

 

٢٩/٤/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.