کەبابەکەی شاسوار عبدالواحید بەرەو کوێمان دەبات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 413 جار بینراوە

عەزیز موستەفا
من نامەوێت باس لەچۆنیەتی دەرکەوتن و کۆکردنەوەی ئەو سەروەت و سامانە یان پڕۆژە و کارخانانە بکەم کە شاسوار وەکو باقی سەررمایەدارەکانی نزیک لە دەسەڵات لەھەردوو زۆن کەبەشێوەی ھەڵتۆقین دوور لەیاسا و معیارە تیجاری و سەرمایەگوزاری جیھانی پێیی گەیشتوون.
من سەرەتا وای بۆ دەچووم کە ئەو گەنجە ھەوڵدەدات بەشێکی سەرمایەکەی بۆ شاردنەوەی نامەشروعیەکان و شیرین کردنەوەی زمانی .جوان کردنەوەو جیاکردنەوەی ڕوخساری خۆی لەسەرمایەدارە ھەڵتۆقیوەکانیتر بەکاردێنێ.وەک ئەو ماقولیەی کە دەڵێ دوای ھەزار گوناح یەک تەوبە.
وەکو سەرەتا کەناڵی خۆشەویسبووی (NRT) دامەزراند بەقسەی خۆی تەنھا پشتگیری مادی دەکات.بەڵام دوای چەند ساڵێک لەدەمی خۆی لەھەمان کەناڵ فەرمووی کە گوایە لەلایەن بەرپرسێکی بالای حکومەتی ھەرێم ھەوڵی کڕینی کەناڵەکەی داوە کە بێ گومان ھەر مامەڵە و کڕین و فرۆشتنێک دەکرێ بەپارەی گشتی دەکڕدرێت لەدژی مەرفەق و سودی گشتی بەکاردێ، جا چ لەڕووی چەواشەکاری و پیاھەڵدان بێت بەشان و شەوکەتی شۆڕیان بەرامبەر بەداگیرکەران یان باڵەخانە و قومارخانە و مەلھاکانیان بێت، گوایە کاک شاسوار لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی ئەمەی ڕت کردۆتەوە کە بەشانازیەکی زۆرەوە باسی دەکرد.
بەڵام ڕۆژگار ئەم شانازیەی پێچەوان گۆڕی بەشەرمەزاری. ئێستا ڕونتر ھەراشتر خەریکە ئەو کۆرپەیە زۆڵە لەدایک دەبێت. کورد دەمێکە وتویەتی (( گامێش بەدزی کەڵ دەگرێ بەئاشکرا دەزێ))
من دوو دڵنیم لەبۆچوونم.
ھەڵسوکەوتی شاسوار وەک خۆی دەبینم کەمم بیستووە و ھەر نەمدیوە سەرمایەدارێک بەرژەوەندی خۆی ژێرپێ نابێت. خۆشگوزەرانی ماڵ و منداڵی. رەفاھیەتی گیانی سەرمایەی لەپێناوی ھەژاراندا وەلا نابێت بۆیە لام ڕوونە دەکرێت مامەلەکە تەواو بوو بێت، بەڵام لەوەی پێشان زۆر زیاتر بەھەردوو ڕوودا عقد کرابێ بۆ فرۆشتنی نەک کەنالێک چەندین کەناڵ نەک کەل و پەل ستافەکەسیان لەگەڵدابێ. تەنانەت مامەڵەکە دەبێ زۆر لەبینەرەکانیشیان سەودا کرابێ لەبەرامبەردا پڕۆژە ھاوشێوەکانی سلێمانی بۆ دھۆک و ھەولێر سەتاپای عێراق ھاوکاری و دەعم کرابێ بۆیە تەمەنام دەخواست گیا لەسەر پنجی خۆی ڕوابا (شاسوار فێری شانازی باوکی بەڕێزی بووبا بەقیمەی گۆشتێکی پاک و حەلال کەبابی بەناوبانگی سلێمانی دەرخواردی ھاونیشتمانیانی دانیشتوانی ئازادیخوازی شاری ھەڵمەت و قوربانیدا) نەک وەکو ئێستا ھەوڵی لەقیمەدانی ڕیزی لاوانی خێر لەخۆندیوی و فەرمانبەری موچە دزراو پێشمەرگەی دلێری چەک کراو و نان بڕاو و حوێندکاری دانەمەزراو . کەم ئەندامی سەنگەر و ژن و پیاوی بەناچاری تەڵاقدراو جیاکراو. پیاوی ریش سپی دەستگیری وڵات بدات و بیانکات بەکەباب بەکەنالەکانی باوەشێنی بکات و دەرخواردی چەند مشتەریەکی ھەڵمساوی تێرنەخواردووی عێراق و کورستانیان بدات.
بەشێک لە پرۆژە ئیداریی و داراییەکانی شاسوار کە دەیەوێت شکستەکەی بەھۆی بەشداری لە پرۆسەی سیاسی لەسەر خۆی لایدا:
١- چاڤی لاند زیاتر لە ٨٠٠٠ ھەزار پشکی خەڵکی قەرزدارە کە تاکو ئیستا ھاوڵاتیانی بەشداربوو فلوسێکیان وەرنەگرتۆتەوە لە کاتێدا بۆ تەواوکردنی چاڤی لاند ٣١ ملیۆن دینار پشک فرۆشراوەو پارەکەشی بۆ دروستکردنی وتێلێکی پێنج ئەستێرەیی بە بەرزی (١٠٥) مەتر لەشێوەی بورج لەسەر گۆیژە کە تاکو ئیستا ئەو کۆشکە بنیات نەنراوە بەتەواوەتی.
٢- وەرگرتن و فرۆشتنی ھەزاران پشکی دیکە لە گوندی ئەڵمانی لە لایەن شاسوارە بە مەبەستی دروستکردنی باخچەیەکی ئاژەڵان و دورستکردنی ئوتێلێکی چوار ئەستێرەیی و یانەیەک کەدواتر ئوتێلکە و یانەکە دروستکراو بۆ خۆی ھەڵیگرتەوە بە بیانەووی ئەوەی چاڤی لاند قەرزداریەتی!؟
٣- چاڤی مۆڵی لەسەر زەویەکی نیشتەجێبوون دروستکرد کە موڵکی گشتیە و دواتر مۆڵەکەشی بە ٧ ملیۆن دۆلار فرۆشت..
٤- لە بانکی نۆرپی ئەوروپی بڕی ٦ ملیۆن دۆلاری قەرزی کردووە و تا ئیسا بەشێکی زۆری نەداوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.