ئەمريکیەکان پێشنیاری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەرھەم ساڵح دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر
لەکۆبونەوەی نێوانیان مەکگۆرک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش پێشنیاری ئەوەی کردووە لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا بەرھەم ساڵح پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت و ئەوانیش وەک ئەمریکا پشتیوانی لێدەکەن.
سەرچاوەکە کە نەیویسیت ناو و ناونیشانی ئاشکرابکرێت بە درەو میدیای راگەیاندوە مەکگۆرک ئەو پێشنیارەی خستوەتە بەردەم یەکێتی و ماڵی تاڵەبانی بە تایبەتی و ئەوانیش بۆئەوە چەند مەرجێکیان ھەیە و وتویانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار پێویستە بەرھەم ساڵح ھاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەروەری ھەڵبوەشێنێتەوە و بگەڕێتەوە ناو یەکێتی و مەرجی دووەمیشیان ئەوەبووە کە بەرھەم ساڵح لە بەغدا بێت و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی یەکێتیدا نەکات.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپەروەریی تائێستا وەڵامی ئەو پێشنیارەی مەککۆرگی نەداوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.