عادل موراد: نا بۆ كپ كردنی ده‌نگه‌ ئازادو خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كان

لەلایەن ستاندار Posted on 437 جار بینراوە

ستاندەر

عادل موراد سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی کۆچی دوایی کرد، رۆژی هەینی 18/5/2018 لە راگەیێندراوێکدا ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی هەواڵی کۆچی دوایی عادل موراد، سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی راگەیاند.

پارساڵ لە سەروبەندی دەستگیركردنی (مسعود عەبدوڵخاڵق) لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێر، لەبەرامبەردا كۆچكردو (عادل موراد) سکرتێری ئەنجوومەنی ئیدانەی دەستگیركردنەكە دەكات و لە پۆستێكدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی دەنوسێت:

“نا بۆ كپ كردنی ده‌نگه‌ ئازادو خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كان، سڵاو له‌نووسه‌رو بیرمه‌ند و توێژر كاك مه‌سعود عبد الخالق

لا لكبت الاصوات الحرة والاراء الديمقراطية البناءة تحية وتقدير للكاتب والناشط والسياسي الاستاذ مسعود عبد الخالق”

Capture

 

 

عادل موراد لە 11-12-1949 لە خانەقین لە دایكبووە و بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە و لە تەمەنی لاوێتییەوە دەستی بە كار و خەباتی سیاسیی كردووە و یەكێكە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی بووە و ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بووە لە رۆمانیا، ماوەی چەند ساڵێکیش نوێنەری مام جەلال بووە لە دیمەشق. لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 18-5-2018 لە تەمەنی (69) ساڵی لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.