ئەندامیكى ئەنجومەنی کۆمسیاران: دەنگە ڕاستەقینەکان لای کۆمسیۆن ھەیە بەڵام بڵاوناکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 404 جار بینراوە

ستاندەر
سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی شەرقیە ڕایگەیاند “ھەموو دەنگە راستیەقینەکانی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای ھەلبژاردنەکان ھەیە بە شێوەی سکان (فۆتۆ) بۆ ھەر وەرەقەیەکی دەنگدەر کە ھیچ پەیوەندی بەو راپۆرتانە نیە کە بە ھۆی فلاش میمۆرییە ھاک کراوەکان بڵاو کراونەتەوە،
ناوبراو وتیشی بەڵام کێشەکە ئەوەیە کۆمسیۆن ئامادە نیە ئەو دەنگە راستەقینانە ئاشکرا بکات و بیدات بە لایەنە سیاسیەکان.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە لەسەر ھەڕەشەکردنی لێی سەعید کاکەیی گوتی ئەو زانیاریانە راست نین و ھیچ ھەڕەشەیەکی لەسەر نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.