یەکگرتووی ئیسلامیی ودۆزینەوەی رێگای راست

لەلایەن ستاندار Posted on 453 جار بینراوە

پ.ی.د. رعد رفعە
یەکگرتوو جگە لەوەی حزبێکی سیاسی بووە، پڕۆژەیەکی ئایینی ومرۆیی بووە. ئەو بەها ئایینی وئەخلاقیانەی کە چەندین ساڵە پارتی ویەکێتی دایانروخاندوەو تێکیانشکاندوە، یەکگرتوو لەگەڵ حزبە ئیسلامیەکانی تر هەوڵی بنیادنانەوەی بەها ئایینی وئەخلاقیەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری داوە. هەروەها ئەو گەنج ولاوانەی پارتی و یەکێتی لەشەڕی ناوخۆییدا بەکوشتیاندا، ئەو هەژاری ونەداریەی ئەو دوو حزبە بەگەندەڵی بڵاویانکردەوە، یەکگرتوو رۆڵە بێنازەکانیانی گرتە خۆو دەستی هاوکاری بۆیان درێژکرد.
بەڵام یەگرتوو ـ هەندێک جار حزبەکانی تریش ـ توشی هەڵەیەکی سیاسی کوشندە بووە، ئەویش باوەڕکرد بە بەڵێنە ساختەکانی هەردوو حزبی دەسەڵات بەپاراستنی یەک رێزی ناوماڵی کوردی وئەنجامدانی چاکسازی. هەربۆیە لەچەند وێستگەیەکی سیاسی چارەنوسساز یەکگرتوومان دەدیت لەریزی پارتی و یەکێتی وبێ ئاگا لەوەی ئەو دوو حزبە نەک بەبرا بچوکیت رازی نابن، بەڵکو هەموو فرسەتێکیش دەقۆزنەوە بۆ رەشکردنەوە یان بەلایەنی کەمەوە لاوازکردنی.
ئەو کودەتا ئەلیکترۆنیەیی هەڵبژاردنەکانیش بەسەر حزبەکان گەواهی ئەو راستیە بوون کە پارتی ویەکێتی هیچ جیاوازیەکیان نەکردوە لەنێوان یەکگرتوو وگۆڕان وکۆمەڵ وهاوپەیمانی.
ئەو هاو نارەزاییە وایکرد یەکگرتوو سەنگەرە راستەقینەکەی لەگەڵ حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تر بدۆزێتەوە.
وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم هەڵوێستەی یەکگرتوو بەڵام گرنگە یەکگرتوو لەسەر ئەو ریزە نوێێیە بەردەوام بێت ولەگەڵ حزبەکانی تر ناڕەزایەتیەکانی بکاتە پڕۆژەیەکی سیاسی دریژخایەن بۆ رزگارکردنی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.