ستاندەر
دوای ئەوەی رۆژانی سێشەممە وچوارشەممە هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان ویەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەسەردانێك گەیشتنە بەغدا وكۆبونەوە لەگەڵ نوری مالكی، ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی تایبەت بە پێگەی “بغداد پرێس”ی راگەیاندوە:
وەفدی هەردوو حزبەكە بە مالكیان راگەیاندوە كە هاوپەیمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی لەگەڵ عەبادی ئەنجام نادەن چونكە لە دەرئەنجامی ریفراندۆمەكەی كوردستان عەبادی چەندین رێوشوێنیان دژی هەردوو حزبەكە گرتۆتەبەر ولەبەرامبەر ئەوەدا پشتگیری ماكی دەكەن بەمەرجێك وەزارەتی نەوتی عێراقیان پێ بدرێ.
ئەمەو چاودێرێكی سیاسی پێی وایە دەبوا هەردوو حزب داوای وەزارەتی دەرەوەییان بكردبا بۆ بەهێزكردنی پێگەی كورد، یان داوای وەزارەتی داراییان بكردبا بۆ باشتركردنی مووچەو بژێوی هاونیشمانیانی كوردستان، بەڵام ئەو دوو حزبە بۆیە وەزارەتی نەوتیان گردۆتە مەرج بۆ ئەوەی گەندەڵیەكانی خۆیان داپۆشن لەم كەرتە.