ستاندەر
ھەر یەک لە پارتی و یەکێتی بەجیا کاندیدەکانی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئامادەکردووە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەناو پارتی ئەو کەسایەتیانە چاویان لەسەرە بۆ ئەوەی ببنە کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوانیش بریتین لە ” ھۆشیار زێباری – وەزیری لەکارلادراوی دارایی، فوئاد حوسێن – سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم، فازڵ میرانی – سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی”
کانیدەکانی یەکێتیش بریتین لە “لەتیف ڕەشید – وەزیری پێشووی ئاو و ئاوەرۆکان لە جکومەتی ناوەندی و ئاوەڵزاوای مام جەلال، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئێستا”