دادگایی کردنی حکومەتی ھەرێم لەسەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت لەدواین وادە نزیک دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 375 جار بینراوە

ستاندەر
دادگاییکردنی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروستییەکانی لەسەر دۆسێی فرۆشتنی نەوت دواین جار دوادەخرێت.

وابڕیاربوو رۆژی ٣ی ٦ی ٢٠١٨، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، دادگایی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان بکات لەسەر بڕیاری فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ.

ئەمین بەکر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە: دادگای باڵای فیدراڵی، ئەم ھەفتەیە دۆسێی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی بەشێوەیەکی سەربەخۆ، بەرزکردەوە، بەڵام لەسەر داوای پارێزەری دۆسێکە، دادگاییەکە بۆ رۆژی ٢٧ی ٦ی ٢٠١٨ دواخرا.

وتیشی: “پارێزەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ناتوانێت ئامادەی دادگا بێت، چونکە نەیتوانیوە بریکارەکانی ببینێت، کە ھەریەک لەنێچیرڤان بارزانی و ئاشتی ھەورامییە، بۆیە دادگا دوا مۆڵەتی داوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمجارەیان پارێزەکە ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا نەبێت، ئەوا دادگا بەشێوەیەکی غیابی بڕیار لەسەر دۆسێی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم دەدات.

ئەمین بەکر راشیگەیاند: بڕیارەکەی دادگا لەبەرژەوەندی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و بەزیانی حکومەتی ھەرێم دەبێت.

دادگاییکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان، لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عیراق بووە، بەو پێیەی فرۆشتنی نەوت بەشێوی سەربەخۆ لەلایەن ھەرێمەوە، پێچەوانەی دەستورو یاساکانی عیراقە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.