ھادی عامری ھەڵوێستی خۆی و موقتەدا سەدر لەبارەی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 437 جار بینراوە

ستاندەر
ھادی عامری رێبەری ھاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت لەبارەی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر ھەمان بۆچونیان ھەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند ئێمە لەگەڵ ھاوپەیمانی سائیرون کاردەکەین بۆ کۆتایی ھێنانی تەواوی بونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەو پێیەی ئەوانە ھەڕەشەن لەسەر ئایندەی عێراق و پرۆسەی سیاسی.
ئەوە لەکاتێکدایە لە شوباتی ئەمساڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا ر ایگەیاند پێشبینی دەکەن ھێزەکانیان تاکو بیست ساڵی تر لە عێراق بمێننەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.