ستاندەر
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک ئەمرۆ چوارشەممە وەفدێکی یەکێتی بەسەرپرشتی مەلابەختیار حاکم قادر عمرفتاح قوباد تالەبانی لەگەل پارتی کۆبونەتەوە بەمەبەستی دواخستنی ھەلبژاردن و، ھێنانە پێشەوە چەند سیناریۆیەک کە بریتین لەوانەی خوارەوە:
١- تەمەنی پەرلەمان بۆ دوسال درێژ بکرێتەوە گۆرانکاری لەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.
٢- گۆرانکاری لە پێکھاتەی وەزارەت و وەزیرەکان بکرێت بەشێوەیەک ئەو وەزارەتانەی دروان بەسێ لایەنەکە پربکرێنەوە متمانە بەچەند وەزرێک بدرێت و چەند وەزرێک دور بخرێنەوە.
٣- یەکێتی ئامادەیە بۆ ھەلبژاردن بەمەرجێک دەستکاری سیتەمی پاشەکەوتی موچەبکرێت بەشێوەک یان ١٠٪ زیاد بکرێت یان پاشەکەوت نەمێنێت .
بەپێ زانیاریەکان پارتی سورە لەسەر ھەلبژاردن لەکاتی خۆی و بە وەفدی یەکێتی وتوە کە خالی سێ یەم قبول دەکەن. لەگەل ئەوەش پارتی داوای کردوە کە لەم دوو سالە گەر تەمەنی پەرلەمان درێژ کراوە دەستور بۆ کوردستان پەسند بکرێت.