١٧٣ملیارد دۆلاری بەرپرسە باڵاکانی ھەرێم ئـاشکرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 428 جار بینراوە

کامەران خدر, لە میدیاکانەوە

رۆژنامەی وەتەنی سعودی لەڕاپۆرتێکیدا ئـاشکرای کردووە کەوا لەئـێستادا سامانی بەرپرسە باڵاکانی ھەرێم گەیشتۆتە ١٧٣ملیارد دۆلار، لەدرێژەی راپۆرتەکەیدا رۆژنامە سعودییەکە ئـاماژەی بەوەداوە لەم رێژەیەدا بەتەنیا مسعود بارزانی ٤٨ملیارد دۆلاری ھەیە، کۆی ئـەم پارەیەش لەسەندات و عەقارات و رەھناتە لەوڵاتانی سیوسرا و ئـەڵمانیا و ئـیتاڵیایە، وەبەپێی زانیارییەکان ئـەم ھەواڵە مەترسیدارە رەقابەی دەولیش بڵاوی کردۆتەوە، ئـەوەی جێگای ئـاماژەیە رۆژنامەکە لەم ١٧٣ملیاردە تەنھا ئـاماژەی بەرێژەی داھاتی مەسعود بارزانی کردووە، بەبێ ئـەوەی ئـاماژە بەسامانی بەرپرسەکانی تر بکات، کۆی ئـەم پارەیەش لەئـەنجامی فرۆشتنی نەوت دەستیان کەوتووە.

کۆکردنەوەی ئـەم ھەمووداھاتە زۆرە لەلایەن بەرپرسەکانەوە لەکاتێکدایە کەوا ھەرێمی کوردستان بەقەیرانێکی سەختی دارایدا گوزەردەکات و فەرمانبەران ٤٠رۆژ جارێک موچە بەپاشەکەوت کراوی وەردەگرن و جیالەمە ھاوڵاتیانیش دۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.

ئەوەی خوارەوە لینكی هەواڵەكەیە:

http://www.faceiraq.net/inews.php?id=6540145

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.