یەکێتی: لەگەڵ پارتی پشتیوانی ئەو کوتلەیەین کە زۆرینە و حکومەت دروست دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

ستاندەر

رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشکی یەکێتی رایگەیاند وەک یەکێتی و پارتی بەھیچ شێوەیەک نابینە ئۆپۆزسیۆن و چاوەرێێن لایەنەکانی دەولەتی قانون و فەتح یان نەسر و سائیرون گەورەترین کوتلە دروست بکەن ئینجا بچینە پاڵیان و کێ زۆرینە دروست بکات دەچینە ئەو بەرەیە.
چاودێران ئەوە بە بچوک بونەوەی پێگەی کورد دەزانن بەو پێیەی پێشتر رۆڵی دەگێرا لە پێکھێنانی حکومەت کەچی ئێستا چاوەرێی ئەوانی ترە بۆ ئەوەی بچێتە پاڵ لایەکیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.