باڵوێزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق بۆ یەكەم جار نهێنیەكی رایفراندۆم لە نێوان بارزانی وعەبادی ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 592 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ سێشەممە لەبەرنامەی “المشهد”ی كەناڵی ئاسمانی BBCی عربی، زاڵمای خەلیل زادی باڵوێزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق نهێنیەكی رایفراندۆمی بۆ یەكەمجار ئاشكرا كرد.

ناوبراوی رایگەیاند: بۆ یەكەمجارە ئەم نهێنیە ئاشكرا دەكەم، من لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبووم وهەروەها ئەمریكاش لەگەڵی نەبوو.

ناوبراو ووتی: بەمەبەستی رێگریكردن لە زیاتر خراپبوونی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا وهەولێر، سەردانی عەبادیم كرد لەبەغدا وعەبادی زۆر نیگەران بوو لە ریفراندۆم وئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ چارەسەركردنی گشت كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ هەرێم بۆ ماوەی ساڵێك بەسەرپەرشتی ئەمریكاو ئەگەر دوای ئەم ساڵە كێشەكان چارەسەرنەكران ئەوا رازیه بەئەنجامدانی ریفراندۆم.

سەبارەت بە مسعود بارزانیش ناوبراو رایگەیاند: دۆستایەتی بەتینم هەیە لەگەڵ مسعود بارزانی وئامۆژگاریشم كرد كە ریفراندۆم ئەنجام نەدات بەڵام بەهۆی چڕی هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم لە كۆڕ وكۆبونەوە جەماوەریەكانی بارزانی لەهەرێم كار لەكار ترازابوو بۆ پاشەكشەكردن لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.