ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له ساڵانی پێشوو پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ( لیستی سه‌وز) بوو له جه‌لال تاله‌بانییه‌وه ده‌ستی پێكردو ئه‌م پۆسته هه‌رچه‌نده پۆستیكی ( سیادییه) و پشكی كورده به‌ڵام هه‌مو لایه‌ك ئه‌زانن پۆسته‌كه ( ته‌شریفاتیه) واته ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیار‌و سنوورداره‌و مام جه‌لال وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و یاساناس بوو به یه‌كه‌مین كورد پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له مێژوودا وه‌ربگرێت و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو ته‌بایی نێوان حزبه‌كانی كوردستان و عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات.
سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌میشه زامنی پاراستنی ره‌وشی عیراق و كوردستان بووه‌و، به هوێ نه‌خۆشێیه‌كه‌ی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد‌و، پاشان فۆئاد مه‌عسوم بوو به سه‌رۆك كۆمار‌و، ئه‌وه‌ی مام جه‌لال كردی قه‌ت له توانای ئه‌مدا نه‌بووه‌و نییه.
كاتێك مام جه‌لال له ژیاندا بوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ( لیستی زه‌رد) هاوپه‌یمانییه‌كی به‌ناو ستراتیژی به‌ست و، هاوڵاتیانی كوردستان ئێستاشی له گه‌ڵدا بیت نه‌یانزانی و نازانن ئه‌و هاوپه‌یمانییه ستراتیژییه چییه‌و ناورۆكه‌كه‌ی باس له چی ئه‌كات و، زۆر جار به‌پرسانی هه‌ردوولا له سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه گله‌یی و ره‌خنه‌یان بووه‌و، هه‌ر له زاری خۆیان وتوویانه ئێمه پێكه‌وه زۆر ده‌سكه‌وتمان هه‌بووه‌و ، سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زۆر له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان هاتووه‌ته‌دی و، له‌وه‌شدا ده‌رئه‌كه‌وێ به پشتبه‌ستن به‌و هاوپه‌یمانییه زۆر له خواست و نهێنی و سامانی گه‌لی كوردستان و، كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌ردولا ( سه‌وزو زه‌رد) په‌رده‌پۆش كراون.
له پاش هه‌ڵپژاردنی 12 ی ئایاری ئه‌م ساڵ تا هنوكه ( سه‌وزو زه‌رد) باس له پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌كه‌ن و، له كێبركیدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه‌و، بازاری هه‌ردوولا زۆر گه‌رمه‌و، یه‌كێتی خوازیاره بۆ جاری چواره‌م پۆسته‌كه پشكی ئه‌وان بێت، به‌ڵام پارتی سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه بدرێت به‌وان و، گه‌مه‌كه له نێوان دكتۆر محه‌مه‌د سابیر‌و فازڵ میرانیه و، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسورمانه دوو كه‌سایه‌تی كورد شیعه‌یه‌ك ( دكتۆر كه‌مال عه‌زیز قه‌یتولی – مامۆستای زانكویه له دهۆك) و، سوننه‌یه‌ك ( عومه‌ر به‌رزنجی – پاڵیۆزی عێراق له فاتیكان) رایانگه‌یاندوه خۆیان ئه‌پاڵێون بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.
جێی دڵخۆشییه كه‌سانێك خۆیان بپاڵێون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئه‌وان باش ئه‌زانن ئه‌وه قه‌ت روونادات له وڵاتێك دوور بێت له دیموكراتییه‌ت و، پر بێت له مێلشیاو چهكدارو ئه‌مه له‌لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه حزب و، ده‌ستێوه‌ردانی ئهمریكاو وڵاتانی ده‌ره‌كی.
زۆر كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته هه‌وڵئه‌دات، به‌ڵام له لایه‌ن حزبه‌كانی ( سه‌وزو زه‌رد) قۆرغ كراوه‌و براوه‌ته‌وه‌و، له هه‌ردولاش ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه خۆسپێنه‌ره، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دوكتور محه‌مه‌د سابیر زاوای ابراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستنیشانكراون بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.
یه‌كێتی و پارتی ( سه‌وزو زه‌رد) خاوه‌نی زۆرترین ( كورسی په‌رله‌مانن) ، مافی خۆیانه پۆسته‌كه وه‌ربگرن و، به‌لای هاوڵاتیانه‌وه گرنگ نییه كێ ئه‌بێت به سه‌رۆك، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌توانن خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و، پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بكه‌ن و، پۆسته‌كه بۆ خزم و كه‌سوكار به‌كار نهێنن و، نموونه‌ش له‌م رووه‌وه زۆره له دوكتۆر فۆئاد مه‌عسوم كه له دوای مام جه‌لاله‌وه هاتووه ده‌ستپێئه‌كه‌ێن.
فوئاد مه‌عسوم كه ده‌ستنیشانكرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كسه‌ر به بێ یه‌ك و دوو ( جوانی) كچی به راوێژكار به بری (( ته‌نها 13 ملیۆن)) دینار دامه‌زراند، له كاتێكدا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانه‌وه داواكراوه له سه‌ر گه‌نده‌ڵی له كاتێك وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق بووه‌و، ئێستاش دوو موچه وه‌رئه‌گرێت، موچه‌ی خانه‌نشینی (وه‌زیر) و ، موچه‌ی راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار.
كۆمپانیای ( BMJ Industries ) ئیماراتی كە كۆمپانیایەكی گەورەی تایبەت بە توتن و جگەرەیە و خاوەنی چەندین براندی بازرگانییە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق تۆمەتبار ئه‌كات بەوەی كە پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیایەكی عێراقی كە برازایەكی فوئاد مەعسوم و هاوسەرەكەی خاوەندارێتی دەكەن و، كۆمپانیاكه ناوی ( خیرات المنافع ) ه بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە كە خاوەنەكەی ( حەیدەر سەباح فەیلی) یه هاوسەری ( نەورۆز محەمەد مەعسوم) هو، شایانی ئاماژه‌یه كومپانیاكه سكاڵای له ره‌فتاری سه‌رۆك كوماری عێراق و، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوه به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
پێویسته سه‌رۆك كۆمار دوور بێت له خۆپه‌رستی و، كار كردن له پێناو خزم و دۆستانی و، هه‌روا نابێت بنه ماڵه‌و حزبه‌كانی سه‌وزو زه‌رد وه‌ك ئێستا باوه، خۆیان بخزیننه ناو سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیانی سیاسی و حكومی و په‌روه‌رده‌یی و ئابووری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وه‌ش كارێكی قیزه‌وه‌ن وناشیرینه.