مەکگۆرگ پیاوی ئاشتی و هەڕەشە !

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

هێرش عەبدولڕەحمان

کێشەی گەورەی کورد ئەوەیە کەبیەوێت کەسێک بشکێنێت وا بچوک باسی دەکات ، دایئەمالێت لەھەموو بەهایەک ، یان بیەوێت کەسێک گەورەبکات شوێن نیە بیگرێت .

دوو ھاورێی ئەمریکم ھەیە کاتی خۆی ڕاھێنانیان بەپێشمەرگاکانی یەکێتی و ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دەکرد ، زۆر دۆستی مام جەلال و بارزانی بوون ، لێرە خانەنیشین بوون ، لەکوردستان لەمام جەلال و بارزانی دەسەڵاتیان فراوانتربوو ! نەڤیزەیان ھەبوو ، نەھیچ ، دۆکیومەنتێک لەخۆشەویستی بارزانی و مام جەلال .

ھەردووکیان خاوەنی پاسپۆرتی ئێس ی عێراقی بوون ، ھیچ بازگەیەک لەشەڕی ناوخۆش نەیئەتوانی ڕایانبگرێت ، کەی بیانویستایە ئێوارە خوانیان بۆ ئامادە دەکرا ، ئەوان ناویان ( M و G )یکە ، ئێستا لەئەمریکا خەریکی ژیانی خۆیانن ، ھەموو موسئولە کوردەکان ئەناسن ، وەعدی بیرە نەوتیان لەھەموویان وەرگرتوە ، کەکورد ببێت بەشت ، بیرە نەوتێک لەپاداشتی ئەو ھاوکارییەی بۆ ئەوانی وەردەگرن ، ئێستا کەتەلەفۆن بۆ من دەکەن ، یان ئیمێڵ ، بە بێ سفەتی سەرکردەکان و کورددا دێنە خوارەوە .

مەبەستم لەو پەڕەگرافەی سەرەوە ئەوەیە ، کەئەوان خاوەنی ھیچ پۆستێک نەبوون ، بەڵام بارزانی و تاڵەبانی وەک سەرۆکی ئەمریکا تەعمولیان لەگەلدا دەکردن !

لەکاتی ڕیفراندۆمەکە و ئێستاش ، بەردەوام ناوی مەککۆرگ لە میدیاکان بەشێوازی سەیر باس دەکرێت ، بێ ئەوەی سەرکردایەتی کوردی لەپێگەی ئەو پیاوە گەیشتبێت ، مناڵوتواڵیان ڕاسپاردووە سوکایەتی بەمەکگۆرگ دەکەن ، لەکاتی ڕیفراندۆمەکە ، لەئۆفیسی بارزانی کارمەندێکی سەرۆکایەتیەکەی نامەی بۆ ناردم ، کە بارزانی ڕێگای بدات ، مەکگۆرک ئەداتە بەر شەق و ، ڤیدۆی دەگرێت و بۆ منی دەنێرێت ! من داوام لێکرد بیکات ، نەیکرد !

ئێستاش بابەتێک سەرتاپای میدیای کوردی داگیرکردوە ، گوایە بارزانیە لە مەکگۆرگ توڕە بووە و ، ووتوێتی لێت قبوڵ ناکەم ! شت بەسەر ئێمەدا پسەپێنی ! ، من دڵنیام شتی وا ڕووینەداوە

ئەگەر شتی وا روویدابێت دڵنیام مەکگۆرک ڕوو دەکاتە هێزەکانی ترو پارتی بێ بەش دەکات لەحکومەتی داھاتووی عیراق ، دواتر ھەرچی مەلەفی بازرگانی لەگەڵ داعش و فرۆشتنی نەوتی بۆ زیندو دەکاتەوە .

سەردەمی ڕیفراندۆمیش ئەو پێداگریەی بارزانی وایکرد ، بە ئۆکەیەکی مەکگۆرگ حەشد گەیشتە پردێ ، ئەیانتوانی تا زاخۆ نەوەستن ، بەس ھەر خۆی وەستاندی .

مەکگۆرک وەک ترامپ گیری خواردەوە بەدەستی فەیک نیوزی کوردی ، لەداخا لەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا لە تویتەر ، بەزمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی تەوای ئەو ھەواڵانەی بەدرۆ خستەوە .

بڵاوکردنەوەی ئەو قسانە بەمەبەست بێت یان بە درۆ ، زیانی زۆری بۆ کورد ھەیە ، نەبوونی ئەتەکێت و ، زمانی دیبلۆماسی ، وای کردوە کورد ھەر لە شوێنی خۆی بێت ، بۆیە نەوکەونە ھەڵەو قسەی مناڵانە .

پێگەی مەکگۆرک زۆر لەوە گەورەترە کە لای حزب وێنا دەکرێت ،
مەکگۆرک ، سەرپەرشتی ھەردوو مەلەفی عیراق و سوریا دەکات ، کەپێکھاتوە لەوەزارەتی دەرەوە و پەنتاگۆن و دەزگاکانی زانیاری ، مەکگۆرک ، لەھەموو ئەو کاربەدەستە ئەمریکی و ئەوروپیانە دەسەڵاتی زیاترە کە لەناوچەکەن ، ئەو ئەتوانێت بە یەک تەلەفۆن ھێزە ئەمریکیەکان ئاراستە بکات ، ئەگەر بیەوێت ئەتوانێت ھەر بارەگایەکی حزبیت بۆ بداتە بەر سارۆغ و ، ھەرچی سەرکردەیە تورەکە بکاتە سەری ، کام ھێزە عیراقیەی بەربەستی بۆ دروست دەکات تڕۆی بکات .

مەکگۆرک لەچاو بێ ئەقڵێکی حزبی نەزان و لوسکەیە ، ئەگینا ئەو پاوەرەی لەپشت مەکگۆرگە ، ھیچ سەرکردەیەکی کارتۆنی و دز لە عیراقی و کوردستان لەئاستیا خۆی ناگرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.