حکومەتی داهاتووی عێراق لەبەردەم دووڕیانی قاسم سلێمانی و برێت مەکگۆرگ دا

لەلایەن ستاندار Posted on 727 جار بینراوە

داستان خارگێڵانی

ئەوەی دەبینرێت عێراق بەگشتی خاوەن بڕیار و وتاری خۆی نییەو لە ناو دەستێوەردانێکی چڕ و پڕی ئەمریکاو ئێراندایە
برێت مەکگۆرگ بەرەیەکی پێکهێناوە بە سەرکردایەتی حەیدەر عەبادی و کۆمەڵێک لایەنی دیکەیی عێراق وە قاسم سلێمانیش بەرەیەکی پێکهێناوە بە سەرکردایەتی نوری مالکی و هادی عامری و کۆمەڵێک لایەنی دیکە پێک دێت
برێت مەکگۆرک توانیویەتی ئەم فەوزایە لە مەزهەبییەوە دوور بخاتەوە واتە پێشتر لایەنە شیعەکان زۆربەیان لەگەڵ ئێران دا بوون و سونەکانیش بە جیا
مەکگۆرگ بەرەکانی لە سونی و شیعەوە گۆڕی بۆ شیعە و شیعە ئەمە دەستکەوتێکی بەهێزی ئەمریکییەکان دادەنرێت و بەلاواز کردنی دەسەڵاتی ئێران هەژمار دەکرێت وە قاسم سلێمانیش توانیویەتی لەم داشە سود وەرگرێت و کۆمەڵێک لایەنی سونی ڕاکێشاوە بۆ لای بەرەکەی خۆی
بە بردنەوەی هەر یەکەیان سیاسەتی عێراق و ناوچەکە گۆڕانی بەسەر دا دێت
گەر بەرەکەیی مەکگۆرگ سەرکەوتوبێت ئەوا
حکومەتی داهاتووی عێراق بەشدار دەبێت لە سەپاندنی سزا ئابوورییەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و زیاتر دابەزینی دراوی ئێرانی فرۆشتنی نەوتی عێراق بە ئەمریکا و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە ئابورییەکانی هەردوو وڵات
بە پێچەوانەوە گەر کوتلەکەی قاسم سلێمانی سەربکەوێت ئەوا سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا گران دەبێت وە پیوەندیە دیبلۆماسی و داراییەکان لەگەڵ ولاتی ئێراندا گەرم و گوڕتر دەبێت و کێشەی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە وەک بەرپەچ دانەوەیەک لاواز دەبێت
وە ئێران یەکەم سود مەند دەبێت بەوەی کە وڵاتی عێراق و سوریا لە ڕووی دیبلەماسیەوە دەبەستێتەوە بە ئێرانەوە واتە پێگەی وڵاتی ئێران گەورەدەبێت و بەمەش دەتوانێت سودی لێببینێت بۆ کەم کردنەوەی سزایی سەپێندراوی سەر وڵاتەکەیی ئەمریکاش لەم هەوڵە دەترسێت کە ئێران بە نیازە وەک زنجیرەیەک هەرسێ وڵات پێکەوە ببەستێت بۆیە ئێستا گەورەترین هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی کە عێراق لەژێر چنگی ئێران دەربهێنێت
لایەنە کوردیەکانیش لەم گەمەیە دەترسن ناوێرن خۆیان بخەنە بەردەم هیچ بەرەیەکەوە بە بێ ئەوەی ئاسۆ دیار نەبێت واتە ترسیان لەوە هەیە کە بەژداری بەرەیەک بکەن دواتر دۆڕاو دەرچێت یاخود بەرەو هەڵدێریان بەرێت
بۆیە لە ئیستادا لایەنە کوردیەکان یەکلاکەرەوەی گەمە کەن خۆیان بدەنە پاڵ هەر بەرەیەک ئەوا ئەوەی بەرامبەر توشی شکست یەت بۆیە واباشترە بە وردیەوە هەڵسوکەوت بکەن و پاکێجێکی هاوبەشیان هەبێت بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ هەر بەرەیەکدا و هەوڵ بەن نەهێڵن ئەم جەمسەگیریە ئەوانیش بگرێتەوە
لە ئێستاشدا بەغداد شەوە قورس و پڕ کۆبوونەوەو و ڕۆژە یەک لاکەرەوەکانی بەڕێدەکات
بۆیە لە ئیستا دا پشێویەکی زۆری پێوەدیارە هەردوو کوتلەکەو کوردەکان و بیانی و دراوسێکانیش لەهەوڵی کۆبوونەوەو یەک لاکردنەوەی سەنگی مەحەک دان بەلای خۆیاندا
لە کۆتایی دا برێت مەکگۆرگ و قاسم سلێمانی وەک ڕکابەری سەرسەختی یەکتر سەیر دەکرێن زۆر گرنگە سەرکەوتن و دروست کردنی گەورەترین کوتلە کە بەدەستی خۆیان بێت
وە لەلایەن ولاتەکانیشیانەوە زەختی زۆر یان لەسەرە بۆ ڕاگەیاندنی گەورەترین کوتلە ئەم پرسە بە گەورەترین ڕکابەری ئەو دوو کەسایەتییە هەژمار دەکرێت
برێت مەکگۆرگ بەوە ناسراوە کە زیاتر دیبلۆماسە
قاسم سلێمانیش بە دیبلۆماس و پیاوێکی عسکری ناسراوە بەلام ئەزموونی سیاسی زیاترە لە برێت مەکگۆرگ
دۆڕان بۆ هەر یەکەیان لاوازبوونی پێگەیانە لە عێراق دا و لاواز بوونی پەیوەنییە دیبلۆماسی و دارایی وڵاتە کەیانە واتە هەر لایەنێکیان توانای پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی نەبوو ئەگەری لەدەست دانی پۆستەکەیان هەیە لە ناوچەکە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.