نەمانی شکۆی دەنگت خۆت خەتاباری یان خاوەن شکۆ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 423 جار بینراوە

عزیز موستەفا

گەر تەماشایەکی مێژووی ڕزگاری گەلان بکەین دوو شاڕێگا ڕوناک و دیارن، یەکەمیان دەرکەوتنی چەند سەرکردەیەکی کارێزمای بەهەڵوێست و خۆ نەویست کە تەواوی ژیانیان و  مانیان و  نانیان تەرخان دەکەن بۆ ڕێبەرایەتی و ڕێنوێنی و ڕووەو ئاسۆی ڕزگاری گەلەکەیان  ئەوەش دیارە کورد لەمەیاندا شەنسی نەیکرد ئەوەی ئومێدی پێی بوو (وەکوچ گورگ چ سواری کرد )یان (سەد خۆزگەی بە کفن دز کرد).
ڕێگای دووەم کە هێواشترە  نەرمترە ڕەگ بەهێزو پتەو ترە ئەویش خۆ پەروەردە کردن و وشیاری تاک و خۆ ڕێکخستنە بە ئاراستەی سەرکەوتن بەرەو لوتکەی ڕزگاری بە بێ گوێدانە پارەو پلەو پلانی دوژمن.

ئەم ڕێگایە بە ئاشتی  و بە شێنەی پێ ئاشنا دەبیت کە یەکێکیان سوندوقی دەنگ دانە و هەڵبژاردنی مەیدانێکی پانو پۆڕە کەس بە تەنها یەکەی سوار چاک و پاڵەوانی شمشێرو ڕم وەشێن و تیرنیشان نیە بەڵکو دوای ۱٨ ساڵی تەمەن تۆپێنەر پەنجە شکێن و دەست تێک ئاڵاو نین بەڵکو شێرە سوارێکی خاوەنی ئەسپێکی بە حیلە و پڕ نەعرەتی گەر وشیار بین و هەست بە گرنگی خۆت بکەی, بەڵام زۆر بە داخەوە زۆریکمان لەم مەیدانە بێ باکانە ڕادەکەین. ڕێشمەی ئەسپەکانمان هەرزان فرۆش و هەڕاج دەکەین . زین و کورتان لە پشتی خۆمان و نەوەکانمان دەکەین.

گەلی برایان خوشکان چۆن ڕەوایە کوا ڕێی تێ دەچێ کاندیدێک لەسەر جوانی و لەشو لاری هەڵدەبژێرین و متمانەی پاراستنی شک و شانازی وڵاتی پێ بسپێردرێت. ئەمەی دەیکەین نە بۆ هاوسەر گیریە نە بۆ شاجوانەکانی وڵات و شارو گوندو زانکۆکانە.
یان هاو نیشتیمانیان هاوڕێیان خزمان کاندید زۆرن بێنە لاتان داوا بکات ژورێک لە خانوەکەت یان سەیارەکەت یان چەکەکەت یان پەرتوکێکی خۆت یان چەند وەرەقەیەکی دۆلار یاخود چەند هەزار دینار داوا بکات .ناتوانی بەڵێن نادەی متمانە ناکەیت هیچ لەوانەی هاتونە ژمارە پێ بدەی .گەر ئەمە ویژدان و بڕیارت بێت شورەی نیە بە وەعدێکی درۆ یاخود کەمێ پارەو وەحدەی مۆبایل و ئەنتەر نێت دەنگی پێ دەدەی بیکەیتە ڕێبەرو ڕێ نیشاندەری میلەتێکی کە خۆی ڕێگا ڕاناگرێ و تەواوی ژیانی ناڕێکییە دەیکەتە زمان حاڵی گەلت .کە زمان شڕوڵاڵ لە ئاست ڕاستی .دەیکەیتە چاو ساغی گەلێک کە چاوپڕن و گەندەڵی چاوشۆڕن.
بۆیە دەڵێم لەو بوارەدا لەو جۆرە خەبات و تێکۆشانەدا خاوەن شکۆ بێ تاوانە خۆمان خەتاباری بێ شکۆی شکاندنی هەیبەتی دەنگەکانمانین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.