حکومەتی هەرێم موشەکبارانەکەی دوێنێی خستە ئەستۆی حزبی دیموکرات

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی ئیرنا کە “صوت العراق” بڵاویکردۆتەوە تێیدا هاتووە دەڵێت حکومەتی هەرێم وایباسکردووە کە ئەو لێدانەی حزبی دیموکرات خەتای خۆیان بووە چونکە ئەوان لە شنۆ و مەریوان چاڵاکی سەربازیان ئەنجامداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش ئێران لەڕێگای نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردبۆوە کە ئەگەر حزبی دیموکراتی کوردستان بەفیتی سعودیەو تورکیا بێ چاڵاکی سەربازی ئەنجام بدات ئەوە ئێران وڵامی دەبی وەک ئەوەی نوێنەری حکومەت وتویەتی.

لەهەواڵەکەدا باس لەوەشکراوە کە حکومەتی هەرێم چیتر ڕێگا نادات حزبی دیموکرات بچێتە دیوی ئێران چاڵاکی سەربازی ئەنجامبدات و بگەڕێتەوە هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.