دەزگای ستاندەر گەورەترین “پڕۆژەی کاری ھاوبەش” لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی رادەگەیەنێ

لەلایەن ستاندار Posted on 454 جار بینراوە

ستاندەر
بەمەبەستی بەھێزکردنی ھاوبەشیی راستەقینەو رەخساندنی دەرفەتی کاری ھاوبەش وبەھێزکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ولەبەر نەبوونی توانای ھاوکاری دارایی لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان وحکومەتی ھەرێم، ناوەندی راھێنان وپەرەپێدانی دەزگای ستاندەر ھەڵدەستێ بەراگەیاندنی “پڕۆژەی کاری ھاوبەش” لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گشت شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان.
پڕۆژەکە بریتیە لە ئەنجامدانی “زنجیرە خوولێکی ستاندەر بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی وحوکمڕانی کوردستان” بەھاوبەشی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە قەزاو ناحیە بێ بەشکراوەکان لە چاڵاکی رێکخراوەیی.
ئامانجی پڕۆژە:
١- بەھێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لەھەرێمی کوردستان وپتەوکردنی پەیوەندی نێوان رێکخراوە ناحکومیەکان.
٢- بەرزکردنەوەی ئاستی چاڵاکوان ورێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت لە شارو شارۆچکە پشتگوێخراوەکان.
٣- ئاشناکردنی بەشداربوانی خوولەکان بە پرنسیپە نێودەوڵەتیەکان وسیاسەتی دەوڵەتە زلھێزەکان وچۆنیەتی بەرپاکردنی حوکمڕانی رەشید لە ھەرێمی کوردستان.
گرێبەست:
ناوەندی راھێنان وپەرەپێدانی دەزگای ستاندەر گرێبەست واژو دەکات لەگەڵ تەنھا یەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لەھەر قەزا و ناحیەیێک.
ناوەرۆکی گرێبەست:
یەکەم: گرێبەستەکە واژو دەکرێت لەلایەن سکرتێری دەزگای ستاندەر وسەرۆكی رێکخراوە ھاوبەشەکە.
دووەم: خوولەکان بۆ ماوەی سێ رۆژە.
سێیەم: ئەرکەکانی دەزگای ستاندەر:
١- دابینکردنی ترێنەر (راھێنەر) وپێداویستیەکانیان.
٢- دابینکردنی برێک (شیرنەمەنی ومیوە).
٣- دابینکردنی قرتاسیە.
٤- ئامادەکردنی بەرنامەو بابەتەکانی خوول.
چوارەم: ئەرکەکانی رێکخراوی ھاوبەش:
١- بەڕێوەبردنی خوولەکان لەلایەن رێکخراوە ھاوبەشەکە بەسەرپەرشتی ناوەندی راھێنان وپەرەپێدانی ستاندەر.
٢- پەیوەندیکردن وتۆمارکردنی بەشداربوانی خوولەکان.
٣- دابینکردنی ھۆڵێکی گونجاو بۆ راھێنانەکان (کورسی ومێز وفێنککەرەوە وداتاشۆ وھتد…).
داھات:
1-وەرگرتنی بڕی (١٠٠٠٠) دەھەزار دینار لە بەشداربوانی ھەر خوولێک لە بری بەخشینی بڕوامانەی دەزگای ستاندەر پێیان.

2- دەزگای ستاندەر رێژەی ٢٥% ی داھاتی خوولەکە وەک ھاوکاریەک دەبەخشێتە رێکخراوە ھاوبەشەکە.
ماوەی خوولەکان:
ھەر خوولێک ماوەی (٣) رۆژە و لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ بۆ ٦ی ئێوارە دەخایەنێت.
ناوەڕۆکی خوولەکان:
١- لەھەر رۆژێکدا (٣) بابەت لەلایەن راھێنەران پێشکەش دەکرێ.
٢- بابەتەکان بریتین لە:
– رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانی وئالیەتی بڕیار وجێبەجێکردن.
– پێگەی ئەمریکا لە دارژتنی سیاسەتی نێودەوڵەتی.
– کورد لە نێوان ووڵاتە داگیرکەرەکانی.
– رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
– ئەزمونی ووڵاتان لە گۆڕانکاری.
– پەرلەمان وحکومەت لە ھەرێم.
– رۆڵی حزبی سیاسی لە کۆمەڵگەی کوردستان.
– داھاتووی ھەرێم لە عێراقدا.
– چۆن رێکخراوەکەت کارا دەکەیت؟
– ھەر بابەتێکی تر کە بەپێویست زانرا لەلایەن بەرێوەبەرانی خوول.

پەیوەندی//
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەلایەن رێکخراوەکانەوە پەیوەندی بکەن بە ناوەندی راھێنان وپەرەپێدانی دەزگای ستاندەر لەم رێگایانەی خوارەوە:
یەکەم: ئێمێل: raad.rafat@yahoo.com
دووەم: فەیسبوک: https://www.facebook.com/raad.rafat.٥
سێیەم: ژ.مۆبایل: ٠٧٨٢٤٤٠٢٠٢٤ لە کاتژمێر ٤-٩ی ئێوارە کراوەتەوە.
تتێبینی//
دوا وادە بۆ وەرگرتنی داوای رێکخراوەکان ٢٠/٩/٢٠١٨ کاتژمێر ١٢ی شەوە.

پ.ی.د.رعد رفعە محمد
سکرتێری دەزگای ستاندەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.