تاکە کاندیدی پ د ک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەنێو یەکێتی ملا بەختیارە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی سەرچاوەی فوڕات نیوز لەکۆبونەوەیەکی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی پارتی، پارتی بە یەکێتی ڕاگەیاندووە کە ئەوان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار تەنها پشتیوانی ملا بەختیار دەکەن لەنێو ئەو کاندیدانەی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕەیگەیاندوون.

پێشوتریش پارتی ڕایگەیاند بوو کە مەرجی پارتی بۆ ئەوەی دکتۆر بەرهەم بکرێت بە سەرۆککۆمار ئەوەیە کە دکتۆر بەرهەم بگەڕێتەوە نێو یەکێتی.

جێگای باسە چاودێران سەریانسوڕماوە لەو هەڵوێستانەی پارتی و باس لەوەدەکەن کەوا پارتی لەلایەک یەکێتی بە خیانەتکاری ۱٦ ی ئۆکتۆبەری وەسفدەکات و لەلایەکی تریشەوە مەرج بۆ دکتۆر بەرهەم دادەنێت کە بگەڕێتەوە نێو ئەو حزبە بۆ ئەوەی کاندیدبکرێ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

هەر سەبارەت بە کاندیدبوونی دکتۆر بەرهەم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لایەنگرانی هاوپەیمانی باس لەوەدەکەن کەوا ئەو پێشنیارەی پارتی بۆ گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم بۆ نێو یەکێتی لەلایەن خودی دکتۆر بەرهەم ڕەتکراوەتەوە و دکتۆر بەرهەم تەنها بەبەستنی هاوپەیمانی ڕازیە لەگەڵ یەکێتی نەک گەڕانەوە بۆنێو ئەو حزبە، بۆیە چاودێران پێیانوایە ئەگەری کاندیدکردنی دکتۆر بەرهەم لەلایەن یەکێتی یەوە ئەگەرێکی دوورە.

لەلایەکی ترەوە لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاوای مام جەلال ڕەتیکردەوە کشابێتەوە لەخۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بۆیە پێدەچێت کورد وەکو جاری پێشوتر لەکاندیدێک زیاتر بنێرێت بۆ بەغدا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.